ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، دوو گەنج (مێرمنداڵێک و گەنجێک)ـی کورد بە ناوی ڕووشان ڕوستەمی، تەمەن ١٦ ساڵان و فەرشاد ڕوستەمی، تەمەن ٢٠ ساڵان، لە باژێڕی گوتنبێرگ ـی وڵاتی سوئێد کوژران.
ئەو دو گەنجە کوردە بە هۆی تەقەی کەسانێکی نەناسراو پێکراون و گیانیان لە دەست داوە.
پۆلیسی وڵاتی سوئێد لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو گەنجە کوردە، لەلایەن کەسێکی ماتۆڕسوارەوە کراونە ئامانج و کوژراون.
تا ئێستا هیچ کەس یان کەسانێک لەم پەیوەندییەدا دەستبەسەر نەکراون بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەمبارەوە درێژەی هەیە.
ئەو دوو گەنجە کوردە، خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات و سەر بە بنەماڵەی ئایینیی یارسانن.