دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان بریندار بوون

0
1347

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە بۆکان، دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم بە هۆی تەقەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە توندی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە کاتێکدا کە هێزە ئینتزامییەکانی بۆکان، ویستوویانە هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “بێهروز. ن” دەستبەسەر بکەن، لەلایەن ئەو هاووڵاتییەوە دەسترێژیان لێکراوە و لە ئەنجامدا دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.

تا ئێستا شوناس و پلەی برینداربووەکان ناڕوونە.

ئەو تەقە لێکردنە کاتژمێر٨ـی ئەمشەو سێ شەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی لە گۆڕەپانی معەلیمی ئەو شارە کە لە گەڕەکی کولتەپەی بۆکان، هەڵکەوتووە، هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ “بێهروز” دواتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت