دوو کەس لە سنە بە هۆی تەقینەوەی گازەوە بوونە قوربانی

0
953

لە شاری سنە بە هۆی تەقینەوەی گازەوە دوو کەس بوونە قوربانی و سێ ماڵیش سووتان.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری سنە بڵاویان کردەوە کە کە به هۆی تەقینەوەی گازەوە سێ ماڵ بە تەواوی سووتاون و کەسێک گیانی لە دەست داوە کەسێکیش بە ریژەیەکی زۆر گیانی سووتاوە و بارودۆخی لە مەترسی دایە.
هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، بەپێی وتەی بەپرسی ناوەندی فریاکەوتنی سنە، پژانی گاز و ئاگر کەوتنەوەی بەو هۆیەوە بووە.
لە لایەکی دیکەوە و لە گوندێکی سەر بە شاری سەقز کەسێک سووتاوە و گیانی لە دەست داوە.
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە گوندی چەکوشەی سەر بە شاری سەقز، ماڵێک ئاگری گرتووە و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەست داوە.
ئەو ئاگرە لە ژێرزەمینی ماڵیک کەوتۆتەوە و دواتر خاوەنی ماڵەکە هەوڵی کووژاندنەوەی ئاگرەکەی داوە کە خۆشی بڵێسەی ئاگرەکە دەیگرێتەوە و بە هۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.