دوو کەس لەو ٤ شاخەوانەی لە بانە کەوتبوونە ژێر ڕنوو، گیانیان لەدەست دا+ ڤیدیۆ

0
1155

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ناوەندی رۆژی کورد دا هاتبوو، تیمێکی ٤ کەسی لە شاخەوانەکانی بۆکان  لە گەردەنەی خانی بانە کەوتنە ژێر ڕنوو و هەرەسی بەفر، سەرەڕای بەهاناوەچوونی تیمێکی ١١ کەسی لە شاخەوانانی بۆکان کە بە مەبەستی هاریکاری و ڕزگارکردنی گیانی ئەو  ٤ شاخەوانە کوردە، بەرەو گەردەنەی خان کەوتبوونە ڕێ.

بەپێێ هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، سەرەرای هەوڵی زۆری هەمەلایەنە بۆ ڕزگارکردنیان، دوو کەس لە شاخەوانەکان بەناوەکانی هەژیر قادریان و محێدین سەلیمی گیانیان لە دەست داوە و دوو کەسیشیان ڕزگار کراون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، بە هۆی بارینی بەفری زۆر و تووشیی ڕێگا، چون و گەیشتنی شاخەوانەکانی بۆکان و تیمەکانی فریاکەوتن بۆ شوێنەکە دژوار بووە و لە ئەنجامدا دوو کەس لەو شاخەوانانە کە کوتبوونە ژێر ڕنوو، گیانیان لەدەست داوە.

ئەو تیمە ٤ کەسیە کاتژمێر ١٤ی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە بەرزاییەکانی لای گوندی قوڵقوڵەی بانە کەوتبوونە ژێر بەفر.

hajir-qadiryan-mihedin-selimi

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت