دوو کچە وەرزشوانی پینگ پۆنک کاری پاوەیی، لە کێبەرکێکانی ئاستی ئێران درەوشانەوە

0
847

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، دوو کچە کوردی وەرزشوانی پاوەیی لە کێبەرکێکانی هەڵبژاردەی دەستەی بەرزی ئێران لە بواری پینگ پۆنگدا، توانیان پلەی سێهەم و چوارەم بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

ئەو کێبەرکێیانە لە ئاستی ئێراندا و بە ئامادەبوونی وەرژشوانانی میرمنداڵی کچی سەرجەم پارێزگاکانی ئێران لە کرماشان بەڕێوە چوو.

ئەوین ئەحمەدی و دڵنیا دەروێشی، وەرزشوانی پینگ پۆنگ کاری پاوەیی، توانیان لەو کێبەرکێیانەدا، پلەی سێهەم و چوارەم بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

هەروەها بەپێی هەواڵی “سەلام پاوە”، لەو کێبەرکێیانەدا، بەهارە سەیدی و ئایلار هاشمی، وەرزشوانی کرماشانی، پلەی یەکەم و دووهەمیان لەو کێبەرکێیانەدا بۆخۆیان مسۆگەر کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت