ڕۆژی کورد: دوو پەرتووک بەناوەکانی “وەهای گوت پیرشالیار” لەمەڕ هزر و بیروباوەڕی پیرشالیاری هەورامان بە زمانی فارسی چاپ و بڵاو بۆوە.
پەرتووکی 36 لاپەڕەیی “وەهای گوت پیرشالیار” کە لە ناونیشانی پەرتووکی “وەهای گوت زەردەشت”ـی نیچە نزیکە، لە نووسینی “ڕەئووف سەعیدیان” و ناوەۆکی ئەم پەرتووکە، لە بیروباوەڕ و دابونەریتی نەوەکانی پێشووی هەورامان، هەروەها بیروباوەڕی پیرشالیاری هەورامانەوە وەرگیراوەو لەلایەن وەشانگەی ئەوین لە مەریوان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، بڕیارە ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسیی مه‌هاباد، لە ساڵی داهاتووی هەتاویدا یه‌که‌مین فێستیڤاڵی خۆشنووسیی شیعری کوردی به ته‌وه‌ری ڕێزگرتن له شاعیری ناسراوی کورد، مامۆستا هێمن، به‌ڕێوه ببات.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م فێستیڤاڵه ڕسته‌یه‌ک له شێعره‌کانی مامۆستا هێمن ده‌بێت که بەندێکی ئه‌مه‌یه: “من له جوانی ده‌گه‌ڕێم، تێپه‌ڕه زستانی دزێو”.
فێستیڤاڵه‌که ته‌نیا له به‌شی خۆشنووسیی (نه‌سته‌علیق و زیندوو) به‌ڕێوه ده‌چێت و هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌بێت له هه‌مان کاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌که کاری خۆشنووسییهکه ئه‌نجام بده‌ن.