ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، دوو پەرتووکی کوردیی منداڵان بە ناوەکانی “تیتیل و بیبیل” و “ڕازهو مامالێ” بە زاراوەی کوردیی هەورامی بڵاو بۆوە.
ئەو دوو پەرتووکە، بەرهەمی نووسەری کورد ئیبراهیم شەمس ـن کە بە شێوەکی تایبەت لەلایەن موژدە فەیزی ـیەوە نیگارکێشییان بۆ کراوە.
ئەو دوو پەرتووکە، دوو چیرۆکی کوردیی فلکلۆری بەناوبانگن و بە شێوەیەکی تایبەت نووسراونەتەوە.
ئیبراهیم شەمس، پێشتریش چوار بەرهەمی بۆ منداڵان بە زاراوەی هەورامی بڵاو کردۆتەوە.