دوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی ئێراندا توانیان پلەی قارەمانێتیی وەدەست بێنن.

0
1180

دوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوەکانی ئێحسان زەینی وەند و کۆسار بەهرامی لە بواری وەرزشیی خۆیاندا توانیان پلەی یەکەم لە ئاستی ئێراندا بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ئێحسان زەینی وەند”  توانی لە کێبڕکێی هەڵاتنی ماڕاتۆندا توانی پلەی قارەمانێتیی ئێران بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

هەروەها لە کێبڕکێیەکانی گراپێل کە لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو “کۆسار بەهرامی” توانی قارەمانی جیهان لەو ڕشتە وەرزشیەدا شکست بدات.

ئەو کێبڕکێی هەڵاتنە بە بەشداریی 80 وەرزشوان لە شاری بەندەرعەباس بەڕێوە چوو کە بەشداربوان مەودای 42 کیلۆمیتر و ١٩٥ مەتریان بە هەڵاتن بڕی و لە کۆتاییدا ئێحسان زەینی وەند توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.

کۆسار بەهرامی ڕاهێنەر و گراپێل‌کاری کامیارانی لە کێبڕکێیەکانی ئاستی وڵاتدا کە ڕۆژی هەینی لە خانەی زۆرانبازیی پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو توانی قارەمانییەتی ئەو ڕشتەیە وەدەست بێنێت.

لەو کێبڕکییانەدا یانەی کوردستان کە پێکهاتوو لە “کۆسار بەهرامی” و “ئیرشاد مارابی” توانیان دوو میداڵی زێڕ و زیو بەدەست بێنن و لەلایەن فێدراسیۆنی ئێرانەوە، دان دۆ جیستۆی برازیلی بەو دوو وەرزشکارە کوردە پیشکەش کرا.

کۆسار بەهرامی لەو کێبڕکێیانەدا توانی “ناسر کەلانتەری” قارەمانی جیهان لە ڕشتەی گراپلینگدا شکست بدات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت