دوو هونەرمەندی ئاڵمانی لەسەر پردی ڕووباری فرانکفۆرت، وێنەی ئالانی کوردیان کێشاوە

0
979

وێنەی ئالانی کودی “هێمای زۆرلێکراوی”، لە جیهاندا وەک هێمایەک بۆ ئازارەکانی شەڕ، سەرنجی زۆرێک لە هونەرمەندانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

ئەمجارەیان دوو هونەرمەندی ئاڵمانی بە ناوەکانی ئۆگرتس سێن و یوستووس بێکر، وێنەی ئالانی ـی کوردیان لەسەر پردی ڕووباری فرانکفۆرت کێشاوە.

ئەو دوو هونەرمەندە، لەسەر پردی ڕووباری فرانکفۆرت، شوێنێک کە وێنەکە لە چەند لای جیاوازەوە دەبیندرێت و بەردەوام تیشکی خۆری لێدەدا و بینەرێکی زۆر دەتوانن ئەو وێنەیە ببینن، وێنەی ئالان ـی کوردییان کێشاوەتەوە.

وێنەکە بە قەوارەیەکی گەورە کێشراوەتەوە و لە هەموو شوێنێکەوە بە جوانی دەبیندرێت. یەک مانگی خایاندووە تا ئەو دوو هونەرمەندە، نیگاری ئالان ـی کوردی بکێشنەوە.

ئەو دوو  هونەرمەندە ئاڵمانییە بە کاناڵی RTL یان گوت: ئەو وێنەیە هێمای بێ هیوایی و گەڕان بە دوای ژیانێکی نوێیە، هیوایەک کە خەڵکانێکی زۆری لە ئاسیاوە بەرەو ئوروپا کێشا و ئوروپاشی بەرەو ناخۆشی بردووە.

شایانی باسە کە هەر وەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، پرۆفیسۆر و که‌سایه‌تی هونه‌ری به‌ناوبانگی فینله‌ندی Pekka Jylhä له‌ شاری هێلسینکی په‌یکه‌رێك بۆ ئایلان کوردی دروست کرد.

ئەو پرۆفیسۆرە (پێککا ییلها)، له‌مەڕ بیرۆکه‌ی دروست کردنی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ ڕۆژی هەینی ٤ی مارس،  بۆ میدیاکانی فینله‌ندی دوا و گوتی: ” به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك چه‌ندین کاره‌ساتی دڵته‌زین ڕویانداوه‌. له‌وانه‌ به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران ژێر ئاو ده‌که‌وێت که‌ به‌ نیازبون له‌ ڕێی ده‌ریاوه‌ ڕوبکه‌نه‌ وڵاتی یۆنان ودوای ڕوداوه‌که‌ وێنه‌ی منداڵێکی بچوك که‌ ناوی ئایلان کوردیه‌ به‌ خنکاوی له‌سه‌ر یه‌کێك له‌ که‌ناره‌کان له‌ لایه‌ن میدیاکانه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. بینی ئه‌و دیمه‌نه‌ تراژیدیایه‌ زۆر پەرۆشی کردم و هه‌ستم به‌وه‌ کرد که‌  ده‌ربڕینی خه‌م و ماته‌مینی تەنیا، بۆ ئه‌و کاره‌ساته‌ به‌س نیه‌ به‌ڵکو به‌لامه‌وه‌ گرنگتر ئه‌وه‌بو که‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ خۆم سه‌رقاڵی دروست کردنی پێکه‌رێكی شایسته‌ بۆ ئایلان کوردی بکه‌م به‌ ناوی ( تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ریا ئازادی ده‌کات). Kunnes meri hänet vapauttaa.

هەروەها ئێوارەی 21 -02-2016 لە پارکی ئازادی سلێمانی، پەیکەری ئایلان (ئالان) کوردی لە پارکی شانەدەری سلیمانی پەردەی لە سەر لابرا. پەیکەری ئالانی کورد لە لایەن پەیکەر ساز و هونەرمەندی کوردستانی باشوور، بەختیار هەڵەبجەیی درووست کراوە.

ئالان کوردی (لە سەرەتادا بە ئایلان کوردی ناوی لە ڕاپۆرتەکاندا ھێنرا) (٢٠١٢ – ٢٠١٥) کوڕێکی تەمەن سێ ساڵی کوردی ڕۆژاوای کوردستان(سووریا) بوو، کە بووبوو بە مانشێتی زۆرینەی میدیاکانی جیھان دوای خنکانی لە دەریای ناوین، وەک بەشێک لە قەیرانی کۆچبەرە سوورییەکان. وێنەی لاشەی منداڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس نیلووفەر دەمیر گیرا و بەخێرایی لە جیھاندا بڵاوبوویەوە، کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە. لەبەرەوەی خێزانی ئالان کوردی ھەوڵیان دابوو بگەن بە کەنەدا، مردنەکەی لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران بووە یەکێک لە بابەتەکانی ھەڵبژاردنی گشتیی ٢٠١٥ی کەنەدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.