دوو هاوڵاتی بۆکانی بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست دا

0
868

لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژن و مێردێک بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی هەوڵیک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام دا بڵاو بۆتەوە، چەند شەو لەمەوبەر ژن و مێردێکی خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتێک دا لە خەودابوون، گاز دەیانگرێ و گیانیان لە دەست دەدەن. ساڵانە چەندین هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی سەرما دا بە هۆی گازەوە گیانیان لە دەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە و هەر بە پێی هەوڵی تۆەکۆمەڵایەتییەکان مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی ئاغاوەتمانی سەر بە شاری بانە، مێرمنداڵیک گورگ خواردوویەتی. ئەو مێر منداڵە لە گەڵ هاوڕییانیان و مامۆستاکانیان چووبوون بۆ خلیسکێنی سەر بەفر لە دورووبەری گوندەکەی خۆیان کە دواتر  بۆیان دەردەکەوێ کە منداڵەکە دیار نەماوە. دوای گەڕان بە شوێن پێی منداڵەکە دا دەبینن کە ئەو منداڵە گورگ خواردوویەتی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت