دوو مۆرەی مادەی هۆشبەرفرۆشی ڕژیم لە قوروە، کوژران

0
1069

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر ٥ی سەر لە بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو کەس لە مۆرەکانی ئیتلاعات لە قوروە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژران.

سەرچاوەی هەواڵی ڕۆژی کورد لەمبارەوە گوتی: “یەحیا فەیلی مۆرەی ناسراوی ئیتلاعات و یەکێک لە مەوادفرۆشە بە ناوبانگەکانی قوروە و کەسێکی تر بە ناوی ئارمین بابایی کە وەک نۆچەی یەحیا ئەژمار دەکرا، لە ناو گەراژی قوروە – دێوڵان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتنە بەر دەستڕێژ”.

یەحیا فەیلی
یەحیا فەیلی

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد هەروەها گوتیشی: “لەو دەستڕێژەدا ئەو دوو کەسە لە جێوە کوژراون و بە سزای خیانەت و خۆفرۆشیی خۆیان گەیشتوون”.

یەحیا تەمەن ٣٢ تا ٣٤ ساڵان و ئارمین تەمەنی لە نێوان ٢١ تا ٢٣ ساڵانە.

یەحیا کە کەسێکی تورک زمان و مۆرەی ئاشکرای ئیتلاعات بوو، دەستی لە بەگرتدان و تاڵانی ماڵی هاووڵاتییان و موعتادکردنی لاوانی ئەو ناوچەیەدا هەبوو و پێشتریش دەستدرێژی کردۆتە سەر کچ و کوڕێکی گەنج کە بە مەبەستی سەیران کردن، چووبوونە سەیرانگاکانی قوروە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت