دوو مانگه‌ کارمەندانی شارەداریی پیرانشار مووچه‌یان نه‌دراوه‌تێ

0
795

ڕۆژی كورد: شارەداریی ڕێژیم لە پیرانشار، ماوەی زیاتر لە ٢ مانگه مووچەی کارمەندان و هەروەها ماوەی ٣ مانگه مووچەی کرێکارانی نەداوە.

 بەپێی هەواڵێك كه‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا ، بڵاوی كردۆته‌وه‌ شارەداریی ڕێژیم لە پیرانشار ماوەی زیاتر لە ٢ مانگه مووچەی کارمەندان و هەروەها ماوەی ٣ مانگه مووچەی کرێکارانی نەداوە و سەرجەم کارمەند و کرێکارانی ئەو ئیدارەیەی ڕێژیم بۆ بژیوی ژیان و بەڕێوەبردنی خێزانەکانیان پارە قەرز دەکەن.

شارەداریی پیرانشار لە لایەن ڕێژیمەوە هیچ پارەیەکی پێ نادرێت و بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە بۆ بەدەست هێنانی پارە گوشار بۆ خەڵک دێنن.

هەروەها بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە زۆر جار خانووبەرەی ئەو هاووڵاتییانەی ڕووخاندووە کە بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە نەیانتوانیوە مۆڵەتی سازکردن بۆ خانووەکانیان وەربگرن.

کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی پیرانشار ناڕەزایەتییان لەو بارودۆخەوە دەربڕیوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

کێشەی نەدانی مووچە لە لایەن کاربەدەستان ڕێژیم و ناڕەزایی دەربڕینی بێ‌وەڵامی کرێکاران لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران (ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ)، پرسێکی بەردەوام و چارەسەر نەکراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت