دوو فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە کنیا، بەتاوانی هەوڵ دان بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەستبەسەر کران

0
737

ڕۆژی کورد: دوو شارۆمەندی ئێرانی لە لایەن دەزگای دادوەیی وڵاتی “کنیا”وە بە هۆی فیلم هەڵگرتنەوە لە سەفارەتی ئیسراییل لە نایرۆبی بە مەبەستی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی، مەحکووم کران.

هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس ناوی ئەو دوو شارۆمەندە ئێرانیەی بە نەسرووڵا ئیبراهیم و عەبدوولحسێن قولی سەفایی، ڕاگەیاندووە کە وێڕای هاژووتوانێکی کنیایی لە ترۆمبیلێکی سەفارەتی ئێراندا، فیلمیان لە سەفارەتی ئیسراییل هەڵگرتۆتەوە و لە کاتی هەڵگرتنەوەی فیلمەکە لەو سەفارەتە، دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئاسۆشتێدپرێس، ئەو دوو کەسە، فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە نایرۆبی ـی پێتەختی کنیا بوون کە لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانی دوو بەندکراوی ئێرانی بە ناوەکانی ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی، کە بە تاوانی تیرۆریستی دەستبەسەر کرابوون، بە موبایلەکەیان، فیدیۆی سەفارەتی ئیسراییلیان تۆمار کردووە.

ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی، ماوەی ٣ ساڵ لەمەوبەر لە کنیا بە تاوانی پاشکۆ و کۆگاکردنی مادەی تەقینەوە بە ١٥ ساڵ بەندکران، مەحکووم کراون.

تا ئێستا ئێران هیچ هەڵوێستێکی لەمبارەوە نەنواندووە بەڵام پارێزەری ئەو دوو شارۆمەندە ئێرانیەی فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە کنیا لە دادگا ئامادە بووە و دەڵێ ئەو دوو کەسە خۆیان بە بێ تاوان دەزانن.

بەپێی هەواڵی بی بی سی، پێشتریش، ماوەی سێ ساڵ لەمەوبە، دوو ئێرانی ـی تر کە بە پاسپۆرتی ساختەی ئیسراییلییەوە دەیانویست بچنە ناو کنیا، لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە گیران و ساڵی ڕابردووش، پۆلیسی ئەو وڵاتە باسی لە ئاشکرابوونی بازنەیەکی سیخوڕیی پەیوەندیدار بە ئێرانی بڵاو کردەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت