دوو شیعر لە هاشم عەلی وەیسی

0
2289
هاشم عەلی وەیسی
هاشم عەلی وەیسی

نێگەرانی لە هەناسەی زەردەپەڕا
هاشم عەلی وەیسی
لە چاوانی باران
تەنیاییم خوێندەوە
لە جریوەی رەشی دڵتەنگی
باخچەیەکی پەشۆکاو
یەکەم قەدەری شوومم
زستان لە پەراوێزی هەڵوەرین
تۆی پێ نووسیەوە
کە چما زەردە لە پێوەری
نیگاکانت ئاوسە بە دڕدۆنگی
هیوا داربەڕویەکی پیر
کە چەماوەتەوە
لە رووخساری نەنکم و
ئێواران پەڕەسێلکەی کۆچی
لە دەم کەلی پەتیارەیی
رەشەبای چرچی یادەوەری
پێ بەڕێ دەکات
لەو پەڕی ئاوابوونی
پەنجەرەکان
پەنجەت لە تەزووی
لەشی شۆڕەبا
گیر دەخوات
بە کاتی هەڵکردنی ئاوا…
ساتێک لە دیمەنی گڕوگاڵی
پێش ئاوا بوون
یەخسیر دەبم

ئەوترین زریکەکانی ژوورەکەت
هاشم عەلی وەیسی
چاوەکانت گوڵم
ئا ئا… چاوەکانت دەڵێم
لە دەربەندی کام پرسیاردا
دەربەستی قەوماوترین ژانە و
لە شۆڕابەی زامەکانی پەری
شار بە سەرت دەکات
کە شار سەرەتایەکی شاز
لە بریق و باقی لێوەکانت
ئینجانەی سەر تاقەکانی
سوور هەڵهێنا
کە هاوڕازی باوەڕییەکانی
لە خۆم دا دەبم بە تۆ و
لە تۆ دا هەڵدەگەڕێم
بە کاتی ورد و خاش بوونی
پەتیارەیی پیاسەکانت
کە لەت و پەتی کرد
سەمای ئەو رۆح لەبەرەی
ناوی ئەو بوو لە پەراوێزەکانی مندا
داکەوە بێ سێ و دوو
تا نەگەیشتنی بڕگەیەکی دیکەی
سەرەتا کاولەکانی ئاوارە بوونی
یار ….
روو دەکەیە بناری هەرزەییەکانت
کە هەرزەتر لە باران
دەتخزێنیتە ژوورە بێ ئوقرەکانێ با
لە شەوارەی هیچ ژیوارێک ئوقرە ناگریت
تا بە قڕستانەکانی قاقڕەکانی دیرۆکت
لەم شەوەزەنگەی بێ هیوایی
لەنگەر لە رووبەری ژوورێک دا بگریت
کە لە ژاوە ژاوی سەدەکانی
سوورتر لە لێوەکەت دەچۆڕێت
لە ختوورەی حەزەکانی دەنووسی گەرم
تا لە فێی فیشەکەکانی شەوگاری رووت
لە پەراوێزی ئەم جەنگەدا رووت دابکەم
رووبەری ئەو رووەکانەی بە ئاوەزەتا هەڵگەڕ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت