دوو سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە منبج کوژران/شەڕی سووریە دەچتە ئاقارێکی نوێ ـوە

0
1041

هێزەکانی ئامریکایی ڕایانگەیاند کە ڕۆژی هەینی ۲۹ی مارس لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا لە باکووری سووریە کە بە هێزەکانیاندا بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکیاندا تەقیووەتەوە پێنج کەس کوژرا و بریندار بوون، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو هێزە ڕاینەگەیاند کە کوژرا و بریندارەکان لە چ نەتەوەیەکن، چەند سەعات دواتر بەرپرسانی سووریەیی ڕایانگەیاند کە بۆمبێکی قەراغ جادەیی لەشاری مونبیجی کوردستانی ڕۆژئاوا تەقیووەتەوە.

ڕۆژی کورد: بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا لە واشنگتۆنەوە گوتی: دوو کەس لە کوژراوەکان ئامریکایی بوون و یەکیان سەربە نەتەوەیەکی دیکەیە کە بە ڕوونی دیاری نەکرد کە سەربە چ نەتەوەیەکە، ئامریکاییە کوژراوەکان چوارەم کەس بوون کە لەشەڕی سووریەدا کوژران لە دوای ئەوەی کە ساڵی ۲۰۱۴ ئامریکا بە بیانووی شەڕ لەگەڵ داعش چوویە ئەو وڵاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەربازیی ئەرتەشی ئامریکادا ئاماژە بەوە کراوە کە شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی ئەم تەقینەوە ڕوویداوە و بریندارەکان بۆ چارەسەری ڕاگوازراون. هەتا ئێستا زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کوژرانی یەکێک لە سەربازە ئامریکاییەکان لەبەردەستدا نیە.

بەپێی سەرنجدان بە ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئامریکا واتا پێنتاگۆن، لەساڵی ۲۰۱۴وە هەتا ئێستا ئەمە چوارەمین ئامریکایی بوون کە لەشەڕی سووریەدا کوژراون. لە سێ ڕووداوەکانی دیکەدا پێنتاگۆن ئاماژەیی بە کوژرانی سەربازی هێزی ئاسمانی ئاستێن بیۆرن کردووە و ڕایگەیاندووە کە مەرگێکی گوماناوییە و مەرگ لە شەڕدا نیە. یەکێکی دیکە لەو کەسانە ئێسکات سی دیتۆن، ئەفسەری پایەبەرزی هێزی ئاوییە، کە بەهۆی دەزگایەکی پێشکەوتووی تەقینەوەیی کوژرا، سێهەمین کوژراویش لە هێزەکانی SPC بەناوی ئاتن جی مۆرفی بوو کە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

هەر بەوشێوەی کە حەوتوویی ڕابردوو ڕامانگەیاند شاری مونبیج لە ژێر هەڕەشەی هێرشی هێزەکانی تورکیەدایە. ئانکارا ڕایگەیاند کە شارەکە لە ژێر دەستی گرووپێکی تیرۆریستییدایە کە ئاماژەی بە YPG کردووە کە هێزێکی کوردییە و دەڵێن ی.پ.گ باڵێکن لە پارتی کرێکارانی کوردستان.

وتەبێژی هێزەکانی ئامریکا سەرگورد ڕایان دیلیۆن پێش لەئێستا واتا ڕۆژی هەینی نەیتووانی ڕایبگەیەنێت کە ئەم هێرشە لەلایەن چ گرووپێکەوە ئەنجام دراوە.

ئەو ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامدەری ئەم هێرشە دیاری بکەن. هەروەها گوتی: ئێمە بیرۆکە و بۆچوونی تایبەتی خۆمان هەیە بەڵام هەتا دوای لێکۆڵینەوەکان هیچ شتێک باس ناکەین.

دیلیۆن هەروەها خۆی لە ئاشکراکردنی شوێنی تەقینەوەکە و هەروەها کوژراوان کە سەربە چ نەتەوەیەکن خۆی بووارد و هەروەها گوتی کە هێزەکانی ئێتێلاف بە ڕێبەری ئامریکا پێشتریش لە سووریەدا کوژراویان هەبووە.

بەشێوەی جیا، محمد ئەبوودڵ، سەرۆکی شۆرایی سەربازیی مونبیج کە گرووپێکی پێکهاتوو لە کورد و عەرەبەکانن و پشتیوانی ئامریکایان لە پشتە گوتی: ئەم تەقینەوە بە سەدان کیلۆمەتر دوورتر لە ناوەندی تەناهیی بووە پێش لە نیوەشەوی پێنجشەممە بووە.

بووتەی AP، لە مونبیج چەند تەقینەوەی چووکە و هێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر یەکێک لە ئەندامانی شۆرایی سەربازی مونبیج ئەنجام دراوە و هەروەها لە چەند حەوتوویی ڕابردوودا چەندین خۆپیشاندان ئەنجامدراوە. بەرپرسانی تورکیەیی لە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و شەڕ و ئاڵۆزین بەهۆی گرووپە توندڕەوەکانی وەک داعش.

ئەم مردنە لە دوای ئەوەی ڕوویدا کە نزیک بە یەک مانگ و نیو پێش کە دەیان سەربازیی ڕووسی لەلایەن سەرۆک کۆماری سووریەوە لە شەڕدا بوون لەلایەن ئامریکاییەکانەوە کوژران. ئەمە لە حاڵێکدایە ئەم ڕووداوە بۆی هەیە ببێتە ئابڕووچوونێکی دیپلماتیک. لە ئەگەری ئاشکرابوونی ئەم هێرشە ئەگەر لەلایەن سووریەوە یان ڕووسیە ئەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی لەوە زیاتری نێوان ئامریکا و ڕووسیە لەکاتێکدا نێوانیان لە چەند مانگی ڕابردوودا پێوەندیان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.