دوو زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران

0
940

بەەپێی زانیارییەکان، دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی “ڕەووف محەممەد عەلی و بەهمەن دەلایی میلان” کە لە بەندی پێنجی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ناسراو بە بەندی “ڕەوان دەرمانی” ڕاگیرابوون، داوایان لە بەرپرسانی زیندان کردبوو لە تاوانبارانی تریان جیا بکەنەوە و ڕایانگوازن بۆ ژووری زیندانیانی سیاسی.

دوا بە دوای ئەو داواکارییە و بە هۆی گوێ‏نەدانی بەرپرسانی زیندانی ورمێ و جێبەجێ‏ نەکردنی داواکارییەکەیانیان، ئەو دوو زیندانییە کوردە مانیان لە خواردن گرت. بەرپرسانی زیندان لە بری وڵام دانەوە بە داواکارییە یاساییەکەیان، ڕۆژی پێنج‏شەممەی ڕابردوو و بە دەستووری ڕاستەوخۆی بەرپرسی زیندان، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران.

بەهمەن دەلایی میلان ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی” دەستبەسەر و بە ١١ساڵ زیندان حوکم درا و پاش چوار ساڵ ڕاگرتنی لە زیندانی مەریوان، لە ساڵی ١٣٨٩وە، بۆ زیندانی شاری خۆی ڕاگوێزرا و دواتر لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٤، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ کرا.

هەروەها تۆمەتی ڕەووف محەممەد عەلی “هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەویی” ڕاگەیەندراوە، بەلام زانیاری زیاتر لە سەر تۆمەتەکانی ناوبراو و چۆنیەتی و ماوەی حوکمەکەی لەبەردەستدا نیە.

شایانی باسە کە بەندی پێنجی ڕەوان دەرمانیی بەندیخانەی ورمێ، شوێنی چارەسەر کردنی پشێوییە دەرونییەکانە لە ڕێگای دەروون شیکارییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت