دوو دەرەجەداری پلە بەرزی ئێران لە سووریە کوژران

0
560

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لە درێژەی کوژرانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە بۆ پارساتنی ڕەژیمی ئەسەد هەناردەی سووریای کردوون و تا ئێستا بە سەدان کەسیان لێ کوژراوە، دوو دەرەجەداری پلە بەرزی تری ئێرانی لە سووریە کوژران.

ئەو دوو ئەفسەرە پلە بەرزەی ئێران بریتین لە  “ڕەحمان بەهرامی” و “داود مرادخانی” کە لە ئەفسەرانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامین کە لە ژێر ناوی “پارێزەرانی حەرەم” هەناردەی سووریا کراون و بە ئەمانجی پاراستنی ڕەژیمی ئەسەد شان بە شانی هێزەکانی ڕژیمی سووریە، شەڕ دەکەن.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئەو دەنگۆیە کە گوایە ئێران هێزەکانی خۆی لە سووریا بە گشتی کشاندۆتەوە، ڕە دەکاتەوە و دەریدەخا کە هێزەکانی ئێران لە ئێستادا لە سووریەن و هاوکات لەگەڵ بوونی ئاگربەست، خەریکی شەڕن.

شایانی ئاماژەیە کە داوود مرادخانی خەڵکی تارانە و بە بنەماڵەوە سەر بە ڕژیم و سپای پاسدارانن و پێشتریش موحەڕڕەم عەلی مرادخانی کە هەم پوورزایەتی و هەم ئامۆزای (چون باوکیان برا بووە و ژیانی هاوبەشیان لەگەڵ دوو خوشک پێک هێناوە)، لە شەڕی سووریە کوژراوە. موحەڕەمعەلی لە سەردەمی شادا هێڕشی کردۆتە سەر کەلانتەری ١٩ی فرۆکەخانەی میهرابادی تاران.

ڕەحمان بەهرامی خەڵکی شارستانی خوڕەمدەرە سەر بە پارێزگای زەنجان ـە کە وەک یەکەم کوژراوی پارێزەرانی حەرەم لە پارێزگای زەنجان ئەژمار دەکرێ و یەکەم کەسە کە لەو پارێزگایە تا ئێستا لە سووریە کوژراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.