دوو جاشی کوژراو لە شەڕی سووریە و پاراستنی ئەسەد

0
574

تا ئێستا هەندک دەنگۆ لەبارەی چوون و بەشداری جاشەکان (کوردانی سەر بە ڕژیم)، لە شەڕی سووریەدا بڵاو بۆتەوە و دەگوترێ ڕەژیم لە شارە جیاوازەکانی، پیرانشار، بۆکان، ورمێ و ماکۆ و چەند شاری تر، تاقمێکی جاش بۆ ناردن بۆ شەڕی سووریە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

بە سەرنجدان بە جیایی ئایینزای جاشەکان لەگەڵ سووریە و سپای قودس، دەکرێ بگوترێ ئەو تاقمە هەم لە ناو خەڵکی کورددا قێزەونتر لە کوژراوەکانی تری ئێران لە سووریە سەیریان دەکرێ و هەمیش بۆ ڕژیم، جێگای سەرنجی تایبەتین.

ئەو ئاوڕ لیدانەوە و نرخاندنانەی ڕژیم لە چوونی ئەو جاشانە بۆ بەرەکانی شەڕ لە سووریە و پاراستنی ئەسەد لە کاتێکدایە کە بە پێی زانیاری و ڕاپۆرتەکان لە ئێستادا زۆرێک لە هێزەکانی سپا و هەروەها ئەفغانییەکانی نیشتەجێی ئێران خۆ لە چوون بۆ سووریە دەپارێزن.

 شایانی باسە کە بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، تاقمێک لەو جاشانە کە چووبوون بۆ سووریە چەند ڕۆژێکە گەڕاونەتەوە و تا ئێستا ناوی دوو کەس لەو جاشانە کە لەبەرەکانی شەڕ لە سووریە و پاراستنی ئەسەد (بەناوی مودافعانی حەرەم) کە لە سووریە کوژراون، ئاشکرا کراوە کە بریتین لە جاش مستەفا قاسم پوور، خەڵکی ورمێ و جاش سمایل شوجاعی زەڵکی بۆکان.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی رێبەندان وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران کە سەردانی شاری بۆکانی کردبوو، وێڕای تاقمێک لە کاربەدەستانی ئەو شارە وەک پێش نوێژیهەینی شار و حەسەن خزری و قەسیم عوسمانی، نوێنەری شاری بۆکان سەردانی قەبری ئەو جاشە کوژراوانەی شەڕی سووریەی کرد.

شایانی ئاماژەیە کە جاش سمایل شوجاعی کە ماوەی چەند ڕۆژ لەوەی پێش (٨ ڕۆژ) لە شەڕی ئەستاندنەوەی حەلەب کوژراوە بە یەکەم شەهیدی سووننە مەزهەبی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سووریە ئەژمار دەکرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.