دوو تەقینەوەی دوابەدوای یەک لە میترۆی سەنپترزبورگی ڕووسیە، ٦٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
1201

ڕۆژی کورد: بە هۆی هاتنە ئارای دوو تەقینەوە لە میترۆی سەن پترزبورگی ڕووسیە، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لانیکەم ١٠ کەس کوژراون و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.

ڕۆیتێرز لەمبارەوە بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو دوو تەقینەوەیە لە دوو وێستگەی میترۆ هاتۆت ەئاراوە.

ئینتێرفاکسیش دەڵێ ئەو دوو تەقینەوەیە لە ڕێگەی دوو ترۆمبیل و لە دوو وێستگەی جیاوازدا، ڕووی داوە.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە لە ناو کوژراو و بریندارەکاندا، ڕێژەیەکی بەرچاویش منداڵی تێدا بووە.

ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە کە بۆ سەردانی سەرۆک کۆماری بیلاڕووس لە سەرن پترزبورگ ـە، گوتوویەتی کە هۆکاری ئەو تەقینەوانە تا ئێستاش ناڕوونە و بەرپرسانی پەیوەندیدار خەریکی تاووتوێ کردنی هۆکارەکانن.

پوتین دەڵێ، سەرجەم ئەگەرەکان و لە ناویاندا، تیرۆر و هێرشی تیرۆریستی لەبەرچاو گیراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت