دوو ترۆمبیلی ئێرانیی هەڵگری ١٥٠ کیلۆگرەم هێرۆئین لەلایەن پۆلیسی ئاڵمان گیران

0
1078

ڕۆژی کورد: دادستانیی ئاڵمان، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی ڕایگەیاند، سەرەتای شەوی سێ شەممە، لە ڕۆژئاوای ئاڵمان دەستیان بەسەر دوو کامیۆنی ئێرانیدا گرتووە کە ١٥٠ کیلۆگرەم هێرۆئینیان هەڵگرتووە.

نرخی ئەو بڕەهێرۆئینە ١٠٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار یۆرۆ مەزندە کراوە.

دادستانی ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرۆئینە بە نیاز بووە بەرەو ئاڵمان و فەڕانسە و هولەند بڕوات.

گیرانی ئەو مادە هۆشبەرە زۆرە لە کاتێکدایە کە فەرمانگەی گشتیی زانیاری وتەناهیی ئاڵمان ڕایگەیاندووە، ئەوان ماوەی چەند مانگێکە لێکۆڵینەوە و پشکنینیان لەمەڕ گرووپێک ئێرانیی جێگای گومان لە ئاڵمان دەست پێکردووە.

کاری سەرەکیی ئەو گرووپە ئێرانیە ڕێکخستنی هاوردەکردنی قاچاغی هێرۆئین بەرەو ئوروپا بووە.

دوو هاژوتوانی تەمەن ٣٧ و ٤١ ساڵانی ئێرانیی ئەو دوو کامیۆنە دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.

لە هەمان کاتدا ماوەی ٦ مانگ لەمەوبەریش مەئموورەکانی سنووریی بولغارستان، پێشیان بە ترۆمبیلێک گرتبوو کە هەڵگری ٢٠٠ کیلۆگرەم هێرۆئین گرت کە لە ئێرانەوە بەرەو هولەندە دەڕۆیشت و هێرۆئینەکان لە ناو قتووی ئاوی تەماتەدا داندرابوون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت