دوو بەرهەمی نوێی مامۆستا عەزیز شاهڕوخ بڵاوبۆوە+ ژیاننامە

0
939

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، دوو بەرهەمی نوێی مامۆستای موسیقای ڕەسەنی کوردی، “مامۆستا عەزیز شاهڕوخ”، بڵاو بۆوە.

دوو بەرهەمی نوێی مامۆستا عەزیز شاهڕووخ بەناوەکانی “گوڵم دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت” و “بۆ ماملێ” کەوتنە بازاڕەوە.

ئەو دوو بەرهەمە لەلایەن ئیستریۆ “شاهڕوخ” لە شاری مهاباد تۆمار کراوەن و کاری دابەش کردنیان بۆ کراوە.

مامۆستا عەزیز شاهڕوخ، کوڕی عەبدووڵا، ساڵی ١٣١٧ـی هەتاوی لە گەڕەکی “قەبران” کە ئەمڕۆ بەناوی شەقامی وەفایی لە مهاباد ناسراوە، لەدایک بووە.

باپیری لە ئەسڵدا خەڵکی کوردستانی باشوور بووە کە بە گەنجی هاتووە بۆ مهاباد و لەوێ لەگەڵ کچێک لە خێڵی مەنگووڕ زەماوەندی کردووە.

ئامینەی دایکی مامۆستا عەزیز شاهڕوخ، خەڵکی “نەهری” لە کوردستانی باکوور بووە کە لە سەردەمی شەڕی جیهانیی یەکەمداچووە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەوەش دوای ئەوە بووە کە دایک و باوک و بنەماڵەکەی لەلایەن ڕووسەکانەوە کوژراوە و براکەشی براکەی بەوپەڕی ناجوانمێرایییەوە لەلایەن جیلۆکان لە بازاڕی کۆنی ئورمیە کوژراوە.

مامۆستا عەزیز شاهڕوخ، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە ساڵی ١٣٣٩ لە شاری مهاباد تەواو کردووە و دواتر لە ناوەندی پەروەردەی مامۆستایان لە ئورمیە وەرگیراوە.

ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی وەک مامۆستا دەستی بەکار کردووە بەڵام ساڵی ١٣٤٢ و بە هۆی چالاکیی سیاسیی لەلایەن ساواکەوە دەستبەسەر کراوە و ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە بەندیخانە ئازاد بوو.

دوای ئازادی بۆ ماوەی ١٠ ساڵان لە کاری مامۆستایەتی دوور خراوە.

مامۆستا شاهڕوخ، ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لەگەڵ خاتوو “کوبڕا غەوسیە” ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و ٥ منداڵیان هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت