دوو برای بانەیی مانگێکە دەست بەسەر کراون و دۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە/ئاماری دەست بەسەر کران

0
1038

بەپێی ئەو هەواڵەی لە شاری بانەوە بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، هێزە جل شەخسییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە ماڵی باوکی حوسێن و حەسەن دانیشمەند و ئەو دوو باریەیان دەست بەسەر کردووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی تەندرووستی و دەروونی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نیە.

حوسێن دانیشمەند تەمەنی ٤١ ساڵە و حەسەن دانیشتمەند کە لە تاران پزیشکە، تەمەنی ٤٣ ساڵانە، ئەو دوو برایە بۆ تێپەڕاندنی پشووی نەورۆزی سەردانی ماڵی باوکیان کردووە کە لە لایەن هێزە جل شەخسییەکانی ئیتلاعاتی شاری بانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون و تا ئێستاش نە ئیزنی چاوپێکەوتنی بنەماڵەیان پێ دراوە نە ئیزنی گرتنی پارێزەریان هەبووە.

کەسێکی ئاگادار لەو دەست بەسەر کردنە کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوان بۆ ڕۆژی کورد باسی لە هێرشی جل شەخسیەکان بۆ سەر ماڵی باوکی حەسەن و حوسێن دانیشمەند کرد و گوتی بە هۆی ئەوەی کە جل شەخسییەکان کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی باوکی ئەو دوو برا کوردەی شاری بانە، سپرەی بیباریان بە کار هێناوە، ترس و دڵەراوکێیەکی زۆریان خستۆتە ناو ئەندامانی ئەو خێزانە.
ئەو سەرچاوە هەروەها بە ڕۆژی کوردی گوت کە پێدەچێ مەبەستی جل شەخسیەکان دەست بەسەر کردنی حەسەن دانیشمەند بێ کە دەگوترێ بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕەژیم دەست بەسەر کراوە بەڵام بە هۆی ئەوەی کە دوکتور حەسەن بە هۆی بەکارهێنانی سپرەی بیباری لە لایەن جل شەخسییەکانەوە، گازندەی کردووە و ناڕەزایەتی دەربڕیوە، ئەویشیان دەست بەسەر کردووە ئەگینا هیچ تاوانێکی تری لەسەر نیە.
شایانی ئاماژەیە کە ئەو دوو برا کوردە هەر دووکیان خێزاندار و هەر کامەشیان ٢ کچیان هەیە.

دەست بەسەر کردنی خەڵک و چالاکوانان لە کوردستانی خۆرهەڵات

ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی لە مەیدانی دارسەیران ـی شاری مەریوان، بەشێکی بەرچاو لە هاوشارییانی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران.

ڕۆژی  سێ شەممە ٢٥ی ڕەشەممە و دوایین سێ شەممەی ساڵ و ناسراوا بە چوارشەممە سووری، لە شاری کرماشانەوە لە کوردستانی خۆرهەڵات، لە کات ژمێر حەوتی ئێوارەوە لە شاری کرماشان لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ئەم شارە شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە کە بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، زیاتر لە ١٠٠ گەنجی ئەو شارە دەست بەسەر کران.

سێ هاووڵاتی کورد لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەممە بە ناوەکانی “پوویا و ئارمان حوسێن پەناهی” و “پوویا موقەدەم” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەکەن کە بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراون و تا ئێستاش هیچ زانیاریییەک لەمەڕ دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەست بەسەر بوونیان لەبەر دەست دا نییە.

رۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشەممە یەکێک لە هەڵسووڕانی کرێکاری بە ناوی ((جلیل محمدی)) لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەەوە دەست بەسەر کرا.

ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی سیروان کەماڵی لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە ناو ماڵی باوکی لە لایەن سێ مەئمووری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە قۆڵبەست و دەست بەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

پشتیوان نەهرۆیی، گونجێکی کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی گوندی ئارموردەی سەر بە شاری بانە کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەزگا تەناهییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەست بەسەر کراوە، تا ئێستاش هیچ باس و زانیارییەک لەسەر دۆخ و چارەنووسی لەبەردەسیدا نیە.

ناوبراو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەست بەسەر کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.