دووچەرخەسوارانی کورد و کۆمەڵە هەوڵێک لە پێناوی ناساندی شاری سەردەشت وەکوو شاری ئاشتی

0
677

سێ وەرزشوان و چالاکی ژێنگەپارێزیی کورد لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشتدا، بە شێوازگەلێکی جۆراوجۆر یادی ئەو کارەساتە دەکەنەوە.
بە بۆنەی ساڵوەگەری کیمابارانی شاری سەردەشت، ٢ کەس لەئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دووچەرخە پەیامی ئەو ئەنجومەنە لە ژێر ناوی “چەکی سەوزی ئەنجومەنی سەوزی چیا” دەگەینێنە شاری سەردەشت.

هەروەها ئاوات رەشیدی کە رێکۆردداری تەک چەرخی وڵاتی ئێرانە، دەیهەوێ لەرۆژییەکشەممە ٧ی پووشپەڕ، سالوەگەڕی کیمیابارانی سەردەشتدا، ئەو رێکۆردە نوێ بکاتەوە.

سەلاح سەعید پوور کەم ئەندامی ٧٠%، هاورێ لەگەڵ سروە ئەمینی کە هاوسەریەتی، لەکاتژمێر ٥ و نیوی بەیانیی رۆژی هەینی بە لێخوڕینی دووچەرخەی دووکەسی دەیانهەوێ مەودای ١٧٠ کیلۆمێتری نێوان مەریوان تا سەردەشت بپێون و پەیامی ئاشتی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بگەینێن بە قوربانیانی کیمیابارانی ئەو شارە.

سەلاح سەعیدپوور لە قوربانیانی پاشماوەکانی شەڕە. چەکە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕ بێبەش بوونی سەلاح لە هەر دو چاو و هەردو دەستەکانی لێ کەوتووەتەوە.

ئەم چالاکە پێشتریش بۆ پشتگیری کردن لە ژینگە و هەروەها بۆ هاندانی ئەو کەسانەی کە دەست لە راوکردن دەکێشن، هاورێ لەگەڵ “دارا دیوار” بە پیادە مەودای ٤٢ کیلۆمێتریی نێوان مەریوان تا ئاوایی” دەرەکی”ـیان پێوابوو کە لەو ئاواییە کاک ئەحمەد عەزیزی راوچی دەستی لەراو کێشابوو و چەکی راوەکەی شکاندبوو.

ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی کە دەست لە راو کێشانی کاک ئەحمەد دەنگدانەوەی بەرچاوی هەبێت و پێشوازی کردنی راوچیەکانی کوردستانی لێ کەوتەوە.

سەلاح سەعدپوور چەند ساڵ پێش بە هۆی تەقینەوەی مین کەم‌ئەندام بووە و خاوەنی ١٨ خەڵاتی نێو دەوڵەتی و نێوخۆییە.

ئەم چالاکە فەرهەنگیە لەساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی دا بۆ مەحکووم کردنی کیمیا بارانی هەڵەبجە، مەودای مەریوان تا هەڵەبجەی بە دووچەرخە بڕیبوو، لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی شاری مەریوانە و لە وەرزشی مەلەوانی و هەڵهاتنشدا تاکوو ئێستا چەندین خەڵاتی بە دەست هێناوە.
لەلایەکیترەوە، رۆژی ٧ی پووشپەڕ رێوڕەسمی تۆمارکردنی رێکۆردی تەک چەرخی وەرزشوانی خەڵکی شاری سەردەشت لەشاری تاران بەرێوەدەچێت.

ئەم وەرزشوانە سەردەشتیە ئامانجی خۆی بۆ تۆمار کردنی ئەم رێکۆردە بۆ ناساندنی شاری سەردەشت وەکوو شاری ئاشتی بە دنیا و هەروەها رێز گرتن و یادێک لەقوربانیانی کیمیابارانی ئەو شارە لە قەڵەم دەدات و ئاماژە دەکات کە بۆ ئەو کارە لە دو حەوتوو پێشترەوە راهێنانەکانی خۆی لە شاری تاران دەست پێ کردووە.

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ پشتیوانی کردن لەم وەرزشوانە، چالاکانی فەرهەنگی و هەروەها دانیشتوانی کوردی شاری تاران لەو رۆژەدا لە یاریگەی شیروودی ئامادە دەبن.

رێوڕەسمی تۆمار کردنی ئەم رێکۆردە، کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی رۆژی ٧ی پووشپەڕ لە یاریگای شیروودی لە شەقامی “مفتح”، دەست پێ دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.