دووهەمین دۆسیەی نازەنین زاغری دوای یه‌كلاکردنەوەی دۆسیەی یەکەم لێپرسینەوەی بۆ ئەکرێت

0
679

رۆژی كورد :
هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاردانەوە نێونەتەوییەکان بۆ درێژبوونەوەی بەندکرانی نازەنین زاغری هاووڵاتی بەریتانیایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە بەندیخانەکانی ئێران بەردەوامە، وتەبێژی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە خاتوو زاغری دۆسیەیەکی کراوەی دیکەشی هەیە کە لێپرسینەوەی بۆ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیسنا غوڵام حسەین ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران رۆژی سێشەممە ٧ ئەیار باسی لەوە کردووە که خاتوو نازەنین زاغری دۆسیەیەکی دیکەی بە کراوەیی هەیە و لە بەر ئەوەی سزای بەندکرانی دۆسیەی یەکەمی هێشتا بەردەوامە دوای ڕوونکردنەوە و بەلایەک دا خستنی دۆسیەی پێشوو لێپرسینەوە لە سەر دۆسیەی نوێی ناوبراو دەکرێت. وردەکاری لە سەر ئەم دۆسیەی ناوبراو ڕانەگەیەندراوە بەڵام دەزگای دادوەری رژیمی ئێران ساڵی ڕابردوو باسی لە دۆسیەیەکی ئەمنی بە دژی ناوبراو کرد، دۆسیەیەک کە پێشتر پارێزەری خاتوو زاغری بە هەواڵنێری ئیرنای ڕاگەیاندبوو کە بریکاری ئەو دۆسیە نیە و لە هەمان کاتدا ئاگادارە کە دادگا دانیشتنی لە مەڕ ئەم دۆسیە پێکهێناوە و دۆسیەی ناوبراو داخراوە و پێشتر لە سەر ئەو تاوانە لێپرسینەوەی بۆ کراوە و خاتوو زاغری سزای بۆ دەرکراوە.
نازەنین زاغری لە کاتێک دا بەندکراوە کە ماوەیەک پێش ئێستا جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پێشنیاری ئاڵۆگۆڕکردنی خاتوو زاغری لە گەڵ ژنێک لە وڵاتی ئۆسترالیا کە بە هۆی لادان لە بایکۆنەکان بەندکراوە بە دەوڵەتی بریتانیا پێشکەش کرد لە ئاکام دا دەوڵەتی بریتانیا رەدی کردەوە و قەبووڵی نەکرد. ڕاڤەکارانی رۆژئاوایی لە سەر ئەو بڕوایەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران کەسایەتیە دوو ڕەگەزیەکان یان خاوەن دوو شارۆمەندی وەکوو بارمتە بە کار ئەهێنێت بۆ وەرگرتنی پووڵ و پارە و پوان لە دەوڵەتە رۆژئاواییەکان. هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی رێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی کە  دەوروبەری ٩ مانگ پێش ئێستا بڵاوکرایەوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە هەمبەر بەندکرانی کەسایەتیە دوو ڕەگەزەکان لە وڵاتی ئێران و هەروەها ئاماژەی پێدا کە ئەم گیران و بەندکرانانە ئەبێتە هۆی نیگەرانیەکی زۆر قووڵ و ئەمانە نیشاندەری ئەوەن کە دێموکراسی و ڕێگاچارە یاساییەکان لە ئێران ڕەچاو ناکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.