دوای کوژران و برینداربوونی سێ نیشتمانفرۆش لە شنۆ، دۆخی ئەو شارە نیزامیە

0
1904

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، دوای ئەوەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ نیشتمانفرۆش لە شنۆ لەلایەن چەند چەکدارێک کوژران، ڕژیم بەتەواوی لە هاتوچوو دایە و هەوڵی کۆنترۆڵی شارەکە دەدات.

سەرچاویەک لە شنۆوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “کەسانی سەر بە ئیتلاعات و سپا بە جلی کوردییەوە لە ناو شنۆ و گوندەکانی بە ماشێنی پلاک شەخسی بە بەردەوامی دەگەڕێن و لە هەر کەس بە گومان بن دەیگرن و بەتایبەتی کەسانی ماتۆڕسوار دەگرن و کێشەیان بۆ دەنێنەوە و ماتۆڕەکەیان لێ زەوت دەکەن”.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی: “چەند کەسی پلەبەرزی ئیتلاعات لە ئورمیەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکە هاتوون بۆ ئیتلاعاتی شنۆ”.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا ماشێنێکی مونیکای شووشەڕەش لە ناو شنۆ و لە ئیتلاعاتی ئەو شارەیە کە پێشتر لە ئیتلاعاتی شنۆ نەبووە و زانیارییە دڵنیاییەکان باس لەوە دەکەن کە هی ئیتلاعاتی ئورمیەیە”.

هەر بەو هۆیەوە دڵەڕاوکێیەکی زۆر کەوتۆتە ناو جاش و نیشتمانفرۆشەکانی شنۆ و دەورووبەری و بەتەواوی ئامادەباشن.

هەروەها لە ڕێوڕسمی ناشتنی جاش مستەفا وەیسی ناسراو بە مستەفا دڕوو کە تێیدا ئەندامێکی زۆری سپا بەشدار بوون، ناو شار بەتەواوی لە لایەن جل شەخسییەکانەوە کۆنترۆڵ کرابوو و لە هەر چەند میتر، دوو کەسی جل شەخسیی ئازەری زمان داندرابوون و ترسێکی زۆر لە ناو هێزەکانی ڕژیمدا زاڵ بوو.

دوو گرووپی چەکداریی ناوخۆی “هەڵۆکانی زاگرۆس” و “لایەنگرانی ئاڵای سوور” بەرپرسیارەتیی ئەو جاش کوژییەیان وەئەستۆ گرتووە و تا ئێستاش ڕوون نیە کام لایەن یان چ لایەنێکی تر ئەو چالاکییەی ئەنجام داوە.

“مستەفا وەیسی ناسراو بە “مچە دڕوو” خەڵكی گوندی دڕووی سەر بە ناوچەی كێلەشینی شنۆ، غەفوور سەلاحی و فەتاح، كوڕی حاجی قادری مام سەلاح” لە شاری شنۆ دراونە بەر دەستڕێژ و مستەفا دڕوو کوژراوە و ئەو دووانەی تر بریندار بوون.

هاوكات كه‌سێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی ئاكۆ میهه‌نخا كه‌ له‌ نزیك ڕووداوه‌كه‌ بووه‌ به‌ داخه‌وه‌ بریندار بووه‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت