دوای ساڵانێک شەڕی بەنوێنەرایەتیی ئێران لەگەڵ ئیسڕائیل ئەمجارە ئەگەر پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە ئارا دایە

0
693

ئانشێل پفێفێر- هائارێتز

وەرگێڕان بۆ کوردی: داوود حەیدەری

ئیسڕائیل و ئێران لە ساڵی ۱۹٨۰ی زایینیەوە ناراستەوخۆ لەڕێگای دەست و پێوەندییەکانی ئێران وەک حەماس و حیزبوللە لەشەڕدا بوون و هیچکات ڕاستەوخۆ شەڕیان نەکردووە.

ئەمە شۆکێک بوو بۆ زۆربەی ئیسڕائیلیەکان کە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێرانی بەبێ ئەوەی دیار بێت کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسمانی ئیسڕائیل دانا لە ڕۆژی شەممەدا. بەڵام پرسیارێک کە زۆر گرینگە ئەوەیە چۆن سوورییەیەکان دوای ساڵی ۱۹٨۲ و بۆ یەکەمجار توانییان تەقە لە فڕۆکەیەکی ئیسڕائیلی بکەن؟ ڕاستی ئەوەیە دوای حەوت ساڵ شەڕ لە سووریە و دوای ۱۰۰جار هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی سووریە، تەنیا یەک فڕۆکەت تێکبشکێت بۆخۆی پێوانەیەکی ئیجگار باشە و دەبێ بنووسرێتەوە.

لەکاتێکدا چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی درووستکراوی ئێران لە ساڵی ۲۰۰٦وە هێرشیان بۆ سەر خاکی ئیسڕائیل بردووە، بەڵام ئەم جموجۆڵانە هەموو لەلایەن حیزب اللە و حەماسەوە ئەنجامدراوە و پلەدارانی ئێرانیش لە نزیکەوە بینەری ئەم کارە بوون، بەڵام ئیدی ڕۆژی شەممە بینەری یەکەمین کاری جیدی بووین. تا ئەو جێگای ئێمە دەزانین ڕاستەوخۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن ئێرانییەکانەوە کاری پێدەکرا نەک لەلایەن نوێنەرێکەوە. ئەمە تەنها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ناگرێتەوە.

ئیسڕائیل ڕاستەوخۆ لە ساڵی ۱۹٨۰وە لەگەڵ ئێران لە شەڕدا بووە، لەوکاتەوەی کا حیزب اللە درووستکرا لە لوبنان بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل، ئەم شەڕە درووست بوو و لەو کاتە بەدواوە ئێران لە ڕێگەی دەست و پێوەندییەکانییەوە وەک حیزب اللە و حەماس لەخاکی سووریە دژبە ئیسڕائیل شەڕی کردووە.

جاری یەکەمە کە ئێران و ئیسڕائیل ڕاستەوخۆ و بەرامبەر بە یەک بەشەڕ دێن. لە کاتێکدا ئێران و سووریە، هەڕشە لە ئیسڕائیل بکەن، هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەکانی هەڕەشە بۆ سەرخۆی دەزانێت. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی نێودەوڵەتی، هێندێکجار شەڕی ئیسڕائیل دژی ئێران لە ڕێگەی دژبەرانی ئێران لەدەرەوەو و نێوخۆی ئێران ئەنجام دراوە بەڵام هیچکات ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا ئەنجام نەدراوە.

هیچ یاساییەکی نیزامی لە نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبیدا نیە لەساڵی ۱۹۴٨وە. بەڵام یاسایی یاساغۍ ئابووری دژی دژبەران بۆنموونە ئێران لە ساڵی ۲۰۱۱وە داندرا کە بۆیان نیە پێوەندی ئابووریان لەگەڵی هەبێت.

ئەم هەڵسووکەوتە لەپڕە، لە ئیستراتێژییەکانی سپای پاسدارانی ئێرانە کە بۆ یەکەمجار سنووری ئاسمانی ئیسڕائیلی بەزاند، کە هێشتا هێندێک لە بەرپرسانی ئیسڕائیلی گێژکردووە. ڕۆژی دووشەممە فەرماندەی دووهەمی هێزی ئاسمانی ئێسڕائیل، ژێنێڕاڵ تامێر بار، تا ئێستا نازانن کە فڕۆکەی شاهید ــ۱٤۱ چ ئەرکێکی لەئەستۆ بووە لەو سنوور بەزاندنەدا.

هەروەها گوتی: ئەمە دەتوانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بێت یانیش بۆ هێرشی نیزامی بێت. ئەوان بۆی هەیە ویستبێتیان توانای ئاگاداری ئێمە بۆ پاراستنی ئاسمانی ئێسڕائیل تاقی بکەنەوە، ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرینگە کە لە ئامانجەکانی ئەوان تێبگەین بەڵام من ناتوانم هیچ لێدوانێک لەم بارەوە بدەم.

دوورە کە ئەمە جۆرێک بێت لەهێرشکردن، چوونکە تا ئێستا ئاسەوارێک لە تەقەمەنی نەبینراوەتەوە بەو فڕۆکەوە کە بەدەست ئیسڕائیلیەکانەوەیە. ئەتوانی سنوور بەزاندنێک بێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، بەڵام ئەمجارە سپای قودس کەڵکی لە دەست و پێوەندییەکانی وەرنەگرت، بەو شێوەی کە جاران بەکاری دێنان.

هێندێک لە لێکۆڵەرانی ئیسڕائیلی ئەم گومانەیان هێناوەتەئاراوە کە ئەم هێرشە سەرکەوتوو بوو چوونکە ئەوان دەیانەویست فڕۆکەشەڕکەرەکەی ئیسڕائیل بکێشنە پێش چاوی موشەکەکانی خۆیان. بەڵام ئەگەر ئێرانیەکان دەیانهەویست سنوورە ئاسمانییەکان ببەزێنن بۆ هێرشێکی لەناکاو بۆچی فڕۆکەی شاهید ــ ۱٤۱یان کردە قوربانی؟ ئەمە ئاخرین مۆدێلی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بوو کە لەلایەن کۆمپانیایی هەوافەزایی سپای پاسدران لە کۆپی فڕۆکەی RQ-170ی ئامریکایی بوو، کە ساڵی ۲۰۱۱ یەکێک لەو فڕۆکانە کەوتە دەستی ئێرانییەکان. ئەیانتوانی ئەم کارە بسپێرن بە فڕۆکەیەکی کۆن و هەرزانتر کە ئەنجامی بدات.

بەپێی قسەکانی ئێرانییە ڕاگوزراوەکان، کە وادیارە لە سەرچاوەکانی نێوخۆیی سپای پاسداران وەرگیراوە، ئامانجی سپا فیلم هەڵگرتن بووە لە بنکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل بۆئەوەی کە لە ۳۹یەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێراندا نیشانی بدەن، بە پێی وتەکان ئەگەر توانیبایان ئەو فیلمە هەڵگرنەوە ئێران ئەوەی دەسەلماند کە توانایی زاڵبوونی بەسەر دوژمنی زایونیستی خۆی نیشان بدات و ئەم کارە ئەیتوانی دیدەکان لەسەر نائارامییەکانی نێوخۆی ئێران دووربکاتەوە.

ئەگەر ئەم بابەتە ڕاست بێت ئەوە ئەم کارە بە گشتی تووشی شکست هات هەرلە کاتی تێپەڕاندنی سنووری ئاسمانی ئیسڕائیل و تووشی ڕوبەڕووبوونەوەی هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل بووەوە و لەنێوبرا. ڕۆژی یەکشەممەش لە بەرنامەی یادی ساڵوەگەڕی شۆرشی گەلانی ئێران زۆر قسە لەسەر ئیسڕائیل کرا و باس لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خەڵکی ئێران کرا.

چواردەیە پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران، ئیسڕائیل و ئێران هاوپەیمانی ئیستڕاتیژی یەکدی بوون، دوو نەتەوەی غەیری عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا کە لە دوژمنایەتی عەرەبە سونییەکان شەریک بوون. بۆ ڕوح اللە خومەینی شەڕی بێبڕانەوەی ئیسڕائیل بەردی بناغەی کۆماری ئیسلامی بوو، بەڵام دوای ۳۹ ساڵ جێگرەوەکانی پێیان خۆشە ئەو ئاگری بن خۆڵەمیشە هەڵگرسێننەوە و ڕاستەوخۆ خۆیان شەڕی دژی ئیسڕائیل ئەنجام بدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.