دوایین زانیارییەکان لە شەڕی ئەمڕۆی ڕەبەت

0
970

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەوەی کە زۆربەی ئەو بریندارانەی دۆخیان شپرز بووە بۆ ورمی راگواستراون، ئەژماری ڕێک و درووستی کوژراوەکانی سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لەبەردەستدا نیە بەڵام ژەواڵنێری ڕۆژی کورد باس لەم چەند خاڵە دەکات:
یەک: لە ئێستادا هێزە کوردییەکە کە دەگوترێ سەر بە حیزبی دێموکراتن لەو شوێنە نەماون و دەوڵەت تەنیا تۆپبارانی شوێنەکە دەکات ئەگینا شەڕ وەک پێشوو لە ئارادا نەماوە.
دوو: ئەژماری کوژراوەکان زۆرتر لە ٨ کەسە بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بۆ نەخۆشخانەی سپای پاسدارانی ورمی ڕاگواستراوان ئەژماری ڕێک و درووستیان نازاندرێ
سێ: دوایین کوژراوی دەوڵەت لە ڕێگای قەنناسەوە بووە، کاتێک کە ترۆمبیلێک تەقەمەنی بە نیازی ڕاگواستن بۆ پایەگای گوندی سیسێر لە ناوچەی ڕەبەت ئامادە کراوە، بە قەنناس تەقە کراوە و جاشێک کوژراوە و کەلاکەکەی بۆ نەخۆشخانەی ڕەبەت ڕاگوازراوە و تا ئیستا ناسنامەی ناڕوونە.
چوار: زۆربەی بریندارە سووکان بۆ مهاباد ڕاگوازراون و ئەژمارێکی زۆر جاش لەو ناوە بەرکەوتوون کە گووللەیان وەجەستە کەوتووە و بریندار بوون. شوێنی گوللەکانیش زۆرتر لای زگ تا لاقیانە.
پێنج: لەگەڵ ئەوەدا کە هیچ هێزێک بە فەرمی تا ئەو ساتە ئەو هیرشەی وەئەستۆ نەگرتووە بەڵام زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە ڕەبەتەوە باس لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە لە لایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەکەن.
پێنج: دەگوترێ دوو کەس لە لایەنی کوردی بریندارن بەڵام برینەکانیان سووکە و جێگای مەترسی نیە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.