دواکەوتنی حەقەدەستی کرێکارانی بەنداوی “چەپەراوێ” لە لایەن بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە بەردەوامە و ماوەی ٩ مانگە کرێکاران لە مووچەکانیان بێبەری کراون.

0
714

بە پێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، ماوەی ٩ مانگە بەرپرسانی کۆمپانیای بەنداوی “چەپەراوێ”ی شنۆ خۆیان لە دانی حەقەدەستی کرێکارانی ئەو بەنداوە بواردووە، بەرپرسانی ئەو کۆمپانیا بە بیانووی کەمی بوودجە لە دانی مووچە و حەقدەستی کرێکاران خۆ دەبوێرن و دوای تێپەربوونی ٩ مانگ لە دواکەوتنی حەقدەستی کرێکاران بە هەر کام لە کڕێکاران تەنیا ٢٠٠ هەزار تەمەن دراوە.

بە وتەێ یەکێک لە کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە، کەسانێک کە لەو کۆمپانیا کار دەکەن هەموویان پێویستیان بە پارە هەیە، بژێوی ژیانیان لە دۆخێکی نالەبار دایە و بە هۆی ئەوەی کە لە لایەن بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە هەرەشەیان لێ کراوە کە ئەگەر نارەزایتی دەر ببڕن دەر دەکرێن، ناتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن و لە لایەکی دێکەوە بە هۆی نەبوونی کار لە شوێنەکانی دێکەدا ناچارن بێدەنگی هەڵببژێرن.

بە وتەێ ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەشێک لەو کرێکارانە بە هۆی کەمی مووچە یان دواکەوتن و نەدانی حەقدەست دەست لەکار دەکێشنەوە و بە جێگای وەرگرتنی مووچەی تەواوی خۆیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە چەکی ٦ یا ٧ مانگەیان پێ دەدرێت.

كەمی مووچە، گرانی و دژوارییەكانی ژیان و دواخستنی مووچە و مەزایاكان و زۆر جار بڕینی مووچەی چەند مانگە، كرێكاران تووشی كێشەی نەداری و هەژاری دەكاتەوە و دەبێـتە گرفتی دەروونی بۆیان.

پێشتریش بەبیانووی كەمیی بوودجە، ٥ مانگ حەقدەستی كرێكارانی ئەو بەنداوە نەدرابوو و زیاتر لە ٢٠ كرێكاریش لەسەر كار دەركرابوون.

بەنداوی “چەپەراوێ” شنۆ كە بڕیار بوو بە ٥ ساڵ تەواو بكرێت، دوای تێپەڕینی ١٠ ساڵ هێشتاكە ٢٠%ی كار لەسەر نەكراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت