دەوڵەتی تورکیە: عەبدولباقى سومەر ئەندامى پەکەکە کردەوە خۆکوژیەکەى ئانکاراى ئەنجام داوە

0
977

دەوڵەتی تورکیە دەڵێ دواى پشکنینى DNA بۆ خۆکوژى کردەوەى تەقینەوەى  چوارشەمەى ڕابردوو لە ئانکاراى پایتەخەتى تورکیە  دەرکەوت کە عەبدولباقى سومەر کورى عەبدولا سومەر خەلکى وان ئەندامى پەکەکە ئەو کردەوەى ئەنجام داوە.

لە یەکەمین راگەیاندراوەکان دا داود ئۆغلو سەرۆک وەزیرانى تورکیە رایگەیاندبوو کە ئەو کردەوەیە لە لایەن سالح نەجار کراوە بەڵام دواى وەرگرتنى نمونە لە باوکى عەبدولباقى دەرکەوت کە خۆکوژى کردەوەکە سالح نەجار نیە و ئەنجام دەرى ئەو کردەوە تیروریستیە ئەندامى پەکەکە عەبدولباقى سومەر بوە.

دەگوترێ کە عەبدولباقى سومەر لەتەمەنى ١٦ سالى دا لە سالى ٢٠٠٤ چۆتە نێو ڕیزەکانى پەکەکە لە قەندیل و دواتر لە تەقینەوەکەی  شارى وان مەڕاسمى پرسەى لە لایەن حزمانى  بۆی دانرا.

ئەندامى پەڕلەمانى تورکیە توبا هەزەر لە سەر لیستى هەدەپە سەردانى شوینى پرسەکە دەکات و ئەو یەکەش نارەزایەتى سەرۆک وەزیرانى تورکیەى لیکەوتەوە . وتەبێژى هەدەپە بیلگن لە چاوپێکەوتنێکى رادیوی دا بەرگرى لەو سەردانى ئەندام پارڵەمان کرد و گوتى ئەوە بۆ هاو دەردى لە گەل بە جێماوانى مردوو کراوە.

شایانى باسە چوارشەمەى رابردوو تەقینەوەیەکى خۆکۆژى بە هێز لە ناوچەیەکى هەستیارى حکومەتى و لەشکرى تورکیە ئەنجام دار سەرەتا تورکیە پەیەدەى بە ئەنجامدانى ئەو کردەوەى تۆمەتبار کرد بەلام دواتر لە لایەن رێکخراوێک بە ناوی (هەڵۆکانی کوردستان) ئەو کردەوەیان وەئەستۆ گرت کە دەگوترێ سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن و عەبدووڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پ ک ک بە ڕێبەری خۆیان دەزانن  بەڵام پ ک ک هەبوونی پەیوەندی بەو رێکخراوە ڕەد دەکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.