دواى ئاشکرا بونى بەڵگەکان دەردەکەوێت خۆمێینى لە گەڵ ئەمریکا لە پەیوەندی دا بوە

0
504

دواى ئەوەى بەشێک لە بەڵگەکانى ڕیکخراوى سیاى ئەمریکا ئاشکرا کران دەرکەوت کە خۆمینى ڕیبەرى پێشوى ئێران پەیوەندى لە گەڵ بەرپرسانى ئەمریکا دا هەبووە.

ئەو پەیوەندییەى خومێینى دەگەڕێتەوە بۆ دەیەکانى شەستى زایینى کە خۆمێینى لە نامەکانى خۆى دا بۆ جان ئف کەندى داواى کردوە کە وتەکانى تەفسیرى هەلەى بە دژى ئەمریکا بۆى نەکرێت.

خۆمێینى ڕێبەرى پێشوى ئێران کە ئەمریکا بە شەیتانى گەورە ناوزەد کردبوو ویەکێک لە هۆکارى شۆڕشەکەى پەیوەندى نێوان شاى ئێران و ئەمریکا ناو دەبرد بەردەوام دژى ئەمریکا وتارى دەدا دەرکەوت کە لە ژێرەوە پەیوەندى لە گەڵ ئەمریکا هەبوە.

شایانى باسە ئێستاش ڕۆژانە و لە نوێژى هەینى دا خەڵکى لایەنگرى ڕیژیمى ئێران دروشمى مردن بۆ ئەمریکا دەلێنەوە ئەوە لە بارۆدۆخێک دایە کە نیشان دەدات ڕێبەرى پێشوى ئێران بە ئاگادارى ئەمریکیەکان هەنگاوەکانى شۆڕشی بردۆتە پێش. ئەو چەندەش یەکێک لە هەزاران درۆى ڕێبەرانى ئێران ئاشکرا دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.