دوابەدوای هێرش بۆ سەر تەنکەری نەوتکێشی عەرەبستان بەرەو ئامریکا ترامپ بە توندی هەڕەشەی لە ئێران کرد

0
693

رۆژی كورد :
دوای ئەوەی تەنکەرە نەوتکێشەکانی عەرەبستانی سعوودی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بەرەو وڵاتی ئامریکا کەوتنە بەر ئاماجی هێرشێکی نەناسراو و ڕەمزاوی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا باسی لەوە کرد پێویستە ئێران تووشی هەڵەی خراپ نەبێت.

ڕۆژی دووشەممە دوای ئەوەی دامەزراوەی هەواڵگری ئامریکا ئەگەری ئەوەیان دەرخست تاران و بەرپرسانی پرۆسەی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئامریکای لە ناوچەکەدا داڕشتووە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاگاداری دا بەرانبەر ئەوەی ئەگەر ئێران بچووکترین چالاکی بکات بەرانبەریان ئەوان و بەرژەوەندیەکانیان ئەوا دەوڵەتی ئامریکا بەرپرس نیە لەم بابەتەوە و زیانێکی زۆریان پێ دەگات. دوابەدوای ئەوەی تەنکەری نەوتهەڵگری عەرەبستانی سعوودی بەرەو وڵاتی ئامریکا بەڕێوە بوو کەوتە بەر ئاماجی هێرشێکی ڕەمزاوی و نەناسراو لە ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس سەرۆک کۆماری ئامریکا هۆشداری ئەوەی دا دەوڵەتی تاران نابێت تووشی هەڵەی خراپی لەو چەشنە بێت و ئاگاداری دەرخست.
ترامپ هاوکات لە گەڵ میوانداری ڤیکتۆریا ئۆربان سەرۆک وەزیرانی مەجارستان لە کۆشکی سپی بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند چەند بابەتێکمان لە هەمبەر ئێران بیستووە، ترامپ هۆشداری دا ئەگەر ئەوان چالاکیەکی هەڵە بکەن ئەوا ئێمە بەرپرسیار نین و زیانێکی گەورەیان بەر دەکەوێت. هۆشداری ترامپ لە کاتێک دا دێتە ئاراوە کە عەرەبستانی سعوودی باسی لەوە کردووە دوو لە تەنکەری نەوتکێشەکانی ئەوان ڕۆژی یەکشەممە لە نزیکی لێوارەکانی ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی کەوتوونەتە بەر هێرش و خراپەکاری گرووپێکی نەناسراو و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
بەرپرسێکی ئاگاداری دەوڵەتی ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئەڵێت تەنکەرە نەوتهەڵگرەکانی عەرەبستانی سعوودی بە ناوەکانی ئەلمەرزوقە و ئەمجەد لە نزیکی بەندەری فۆجەیرە سەر بە ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی هاوڕێ لە گەڵ تەنکەری ئاندریا ویکتۆریای نۆروێژی و کەشتی ئا میخەلی ئەمارات کەوتوونەتە بەر هێرش و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. یەکێک لە بەڕێوەبەرانی تەنکەری ئاندریا لە سەر چۆنیەتی بابەتەکە باسی لەوە کردووە تەنکەری ناوبراو بە هۆی وێکەوتنی ماکێکی نەناسراو لە سەر ئاوەکان کون بووە و زیانی بەرچاوی بەرکەوتووە. خزمەتکاران و کرێکارانی ناو کەشتیەکە زیانیان بەرنەکەوتووە و کەشتیەکە لە مەترسی نۆقم بووندا نیە.
وردەکاری زیاتر لە سەر چۆنیەتی ڕووداوەکە لە پێش دا زۆر ئاشکرا نەبوو بەڵام لە ڕیزبەندی هاوکاتی زۆربوونی کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئامریکا و ئێران لە مەڕ هەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەی ناوەکی لە گەڵ زڵهێزەکانی دونیا ئەگەری زۆری هێرش بۆ سەر گواستنەوەی سووتەمەنیەکان دێتە ئاراوە و بەرگری لە هێرش و مەترسیەکان پێویستیەکی زۆری هەیە و دەبێت زیاتر پارێزگاری بکرێت. بەرپرسێکی باڵای ئامریکا رۆژی دووشەممە بە هەواڵنێری رۆیتێرزی ڕاگەیاند واشنگتۆن گۆمانی زۆری هەیە لە دەستێوەردانی ئێران بەڵام هاوکات توانای سەلماندنی نیە. هاوکات کاتێک هەواڵنێران پرسیاریان لە ترامپ کرد لە سەر ئەو تێکدان و کارخراپیە وتی ئەگەر پێکهاتەیەک روو بدات بۆ ئێران زۆر خراپ ئەبێت و تاوانی ئەدات.
واشنگتۆن هۆشداری داوە بە کۆمپانیا گواستنەوەکان کە دەوڵەتی ئێران و هاوپەیمانانی لەوانەیە گواستنەوە و کەرەستە بەحریەکان لە کەنداوی فارس بکەنە ئاماجی کردەوە پەپەڵەکانیان بۆیە ئەبێت ئاگادار بین بۆ بەرگری لە هەمبەر هەڕ ەشە نەخوازراوەکانی پێوەندیدار بە ئێران و هەر لە بەر ئەو هۆیەش ناوگانێکی فڕۆکەهەڵگر و بۆمبهاوێژێکی بی ٥٢ ی بۆ ئاوەکانی کەنداوی فارس بەڕێکردووە.
هاوکات هەواڵنێری نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکی خۆی دا باس لەوە ئەکات كە پێنتاگۆن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئامریكا گەڵاڵەی ناردنی ١٢٠ هەزار سەرباز بۆ بەرەنگاری ئێران تاوتۆێ ئەکات و ئەم بژاردەی بە یەکێک لە بژاردەکانی دەوڵەتی ترامپ بۆ بەرەنگاری لە گەڵ هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە ڕاگەیاندووە. دەوڵەتی ئامریکا جەختی لە سەر ئەوەش کردووە کە خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.