رۆژی كورد :
كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له به‌رده‌م ئه‌نجۆمه‌نی پارڵه‌مانی ئێران دوابه‌دوای هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ره‌وتی تۆندوتیژی و نائارامی به خۆوه گرت و له ئاكام دا ٣٠ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری بی بی سی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕیكه‌وتی یه‌كی ئایار كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له به‌ر ده‌م پارڵه‌مانی ئێران له تارانی پێته‌ختی ئه‌و وڵاته دوای هیرشی هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كان شێوا و به پێی وته‌ی ناوه‌ندی به‌دواداچوونی رێكخراوه كرێكاریه‌كان گرتنی ٣٠ كه‌سی به دواوه بووه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م كۆبوونه‌وه له سه‌ر داوای ناوه‌ندی به‌دواداچوونی رێكخراوه كرێكاریه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كی ئه‌یار له به‌ر ده‌م ئه‌نجۆمه‌نی پارڵه‌مانی وڵاتی ئێران له شاری تاران به‌ڕیوه‌چووه.
به پێی نوێترین ڕاپۆرته‌كان له شاری تارانه‌وه ره‌زا شه‌هابی له چالاكانی ناسراوی كرێكاری، كه‌یوان سه‌میمی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، وه‌حید فه‌ره‌یدوونی، مۆحه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌سڵاغی، سه‌ید ره‌سووڵ تالب مۆقه‌دده‌م، ئه‌سه‌دوڵا سۆله‌یمانی و ناسر مۆحه‌رره‌م زاده له ڕیزی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژی كرێكارن. ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی دادوه‌ری مه‌یدانی ئه‌رگ له شاری تاران و نزیك شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی داموده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی كرێكاران له كاتێك دا له به‌ر ده‌م ئه‌نجۆمه‌نی پارڵه‌مانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چوو كه هاوكات ماڵی كرێكار و ئه‌نجۆمه‌نی شۆرای ئیسلامی و رێكخراوه كرێكاریه‌كانی نزیك به رژیم كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌م رۆژه به‌رچاو گرتبوو . هاوكات بێجگه له بانگهێشتی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له مامۆستایان، خانه‌نشینكراوه‌كان و خوێندكارانی زانكۆكانی تاران ڕاگه‌یه‌ندراو و بانگھێشتی جیاوازیان بۆ كۆبوونه‌وه له‌م رۆژه دا ڕاگه‌یاندبوو، له ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م رێكخراوانه‌دا بابه‌ته‌كانی وه‌ك بێسه‌قامی هێزی كار، كه‌مبوون و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان، تایبه‌تی كردنی شوێنی ئیش كردن و كارگه‌كان هاوكات گۆشار بۆ سه‌ر رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان ده‌كه‌وتنه به‌رچاو و ئاماژه‌یان پێكرابوو.
ئه‌مڕۆ ئاپۆره‌ی كرێكاران له به‌ر ده‌م پارڵه‌مانی ئێران دا به دروشمی یه‌ك ده‌نگ هاواریان ئه‌كرد : به سه‌ر ئه‌م هه‌موو دزی و ده‌سپیسیه‌دا به‌شی كرێكار به‌ندیخانه‌یه! نان، كار، ئازادی مافی ڕه‌وای ئێمه‌یه! كرێكار، مامۆستا، خوێندكار یه‌كگرتن یه‌كگرتن!! هاوكات زیاتر له ٢٠ رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بانگهێشتی كریكارانیان كردبوو بۆ به‌شدار بوونیان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا.