دزین و تاڵانکردنی ئاسەوارە مێژوویەکانی سەلاسی باوەجانی و کوردستان بە گشتی

0
3694

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای چەند گروپێکی مافیای خۆیەوە، هەوڵی دزین و بە تاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستان دەدا و هەژاریش وای لە خەڵکی کوردستان کردوە کە زۆر کەس بکونە داوی گروپە مافیایکانی ڕێژیمەوە.
چالاکێکی مەدەنی لە سەلاسی باوەجانیەوە پێی ڕاگەیاندین کە ئەم ساڵ زۆرتر لە ساڵانی تر، ڕیژیم لە ڕیگای چەند گروپێکەوە هەوڵی تاڵانکردن و دەرهێنانی ئاسەوارە مێژوویەکانی سەلاسی باوەجانی دەدا و ئەمەش نگەرانی لای خەڵکی سەلاس و بەتایبەت چالاکانی مەدەنی دروست کردوە، بەڵام بەهۆی هەژاری و بێکاری خەڵکەوە زۆر کەس کەوتوونەتە داوی مافیاکان و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە هەوڵی دەرهێنانی کەل و پەل و ئاسەوارە مێژوویەکانن.
سەبارەت بەوەی ئایا بۆ میراسی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ڕێگری ناکات؟ ئەو چاکە مەدەنیە وتی: درهێنان و تاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوویەکان پرۆژەی خودی دەوڵەتە و لە ڕێگای چەند گروپێکەوە کاری لە سەر دەکا، و ئەو گروپانە دەستیان زۆر لەوە ئاوەڵاترە کە میراسی فەرهەنگی بتوانێت ڕێگریان لێ بکات.
هەروەها وتی: ماوەیەک پێش ئێستا چەند کەسێک لە ناوچەی دۆڵی دەرەی سەلاسی باوەجانی، هندێک کەل و پەل و ئاسەواری مێژوویان دەرهێناوە و بەهۆێ کێشەی نیوان کەسەکانەوە میراس فەرهەنگی دەستی بە سەرداگرتووە، بەڵام گروپە مافیاییەکان ئەو کەل و پەل و ئاسەوارانەیان لە میراس فەرهەنگی دەرهێناوە و بردوویانە بۆ خۆیان.
سەبارەت بە ئاسەوارەکان وتی: وێنەی چەند پارچەیەک لەو ئاسەوارانە لە ناو خەلکدا بڵاوبووەتەوە، کە پەیکەری ٤ کەس بووە و ڕەنگە بنەماڵەی یەکێک لە پادشاکانی کورد بێ لەگەڵ هاوسەری و دوو کەسی تردا، کە خێزانی پادشا بە جل و بەرگی کوردیەوە دەردەکەوت.

وێنەی ئاسەوار:

  a7dc61f4-e292-4a3e-aa23-b9dbd64634d1

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.