داودئۆغلۆ: یەپەگە بەرپرسیارە لە تەقینەوەى ئەنقەرە

0
631

دواى سەردانى داود ئۆغلو سەرۆک وەزیرانى تورکیا بۆ سەرۆکایەتى هێزەکانى چەکدارى تورکیە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانى ڕایگەیاند کە بکەرى تەقینەوە خۆکۆژیەکەى دوینێ پایتەختى تورکىە کەسێک بە ناوى  سالح نیچەرە کە سەر بە یەپەگەىە و ساڵى رابردوو وەک پەنابەر هاتۆتە نێو خاکى تورکیە  لە پەیوەندى لە گەل ئەو دا چەند کەسی تریش دەست بەسەر کراون.

لە ١٧ ئەم مانگە تەقینەوەیەکى بە هیزى لە ناوچەیەکى هەستیارى شارى ئەنقەرە روى دا کە بە یەکەمین تەقینەوەى هاوشێوە  لە دڵى دام و دەزگاکانى حکومەتى و لەشکرى تورکیە دا کرابیت دادەنرێت . لەو تەقینەوە دا ٢٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦٤ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان پێرسنیلى  سەر بە هیزەچەکدارەکانى تورکیەن.

دواى ئەو تەقینەوەىە ئەمڕۆ هەردوک لە سەرۆک وەزیران و رەجەب تەیب ئەردرغانى سەرۆک کۆمار بە ئاشکرا راینگەیاند کە یە پەگە لە پشتى ئەم کردەوەیە دایە. کە بە پشتیوانى ڕێژیمى ئەسەد و هەندی وڵأتى تر کراوە.

دواى ئەو لێدوانانە سالیح موسلیم هاوسەرۆکى پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکى کەناڵى imc  ئەو لێدوانانەى بە درۆ خستەوەو گوتى لە دورو نزیک ئەوکەسەى کە دەست گیر کراوە پەیوەندى بە ئەوانەوە نیە.

هەروەها جەمیل بایک سەبارەت بە تەقینەوەکەى دوینێ رایگەیاند دەوڵەتى تورکیە کە کوردەکان ئاوا دەچەوسێنتەوە دەبێ چاوەڕوانى وەها کردەوەیەکیش بکات بەڵام ئیمە نازانین کێ کردویەتى.

شایانى باسە هەر ە دواى ئەو تەقینەوەیە شەوێدى فڕۆکەکانى تورکیە چەندین کەمپی پەکەکەیان بۆمباران کردوە هەروەها تۆپبارانى هیزەکانى پەیەدە لە ڕۆژئاوا بەردەوامە.

تێبینى : ئەمە وێنەى سالیح نەجارە

terorist(1)

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.