داوود ئۆغلۆ سەردانى ئێران دەکات و باسی سەرەکى سەفەرەکەشی ڕەوشی سوریە دەبێت

0
550

ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆک وەزیرانى تورکیە بۆ یەکەم جار وەکو سەرۆک وەزیرى تورکیە سبەى ٤ مارس سەردانى ئێران دەکات و لە گەڵ سەرۆک کۆمارى ئێران روحانى کۆدەبێتەوە.

بە گویرەى ئاژانسەکانى هەواڵدەرى رەوشی سوریە بابەتى سەرەکى کۆبونەوەکان دەبێت و لەو بوارە وەک دو دراوسێ خاوەن ڕوانگەى جیاواز گفتگۆ دەکەن بابەتێکى تری باس و گفتگۆ لە سەر وەبەرهینان و پەیوەندیە بازرگانیەکان  بە تایبەتى لە بوارى وزە دەبێت.

تورکیە بەردەوام نیگەرانى خۆى سەبارەت بە هەبونى هیزەکانى ئێرانى لە سوریە رایگەیاندوە پشتوانى لە سوریەى بێ ئەسد دەکات و ئێران بە توندى پشتیوانى ئەسەد دەکات  لەو ڕووە ئەم سەفەرە بە گرنگ دەنرخێنت و وەکو دو هێزى ناوچەى کاریگەریان لەسەر بابەتەکانى ناوچەى ڕۆژهەلات هەیە و لە نێوەندەدا بایەتى کورد بە گشتى و بە تایبەتى  لە سوریە دور نیە لە ئەجینداى باسەکان .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.