داواکاریی خالید عەزیزی بۆ دەست لە کار کشانەوە، قەبووڵ نەکراوە+لێدوانی تایبەت

0
3582

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە “وشە” هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی، خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بڵاو کردەوە، ناوەندی ڕۆژی کورد پەیوەندی بە چەند سەرچاوەیەک لە ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.

سەرچاوەیەک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وێڕای ئەوەی کە بەشێکی بەرچاو لە لێدوانی “وشە”ـی بە ناڕاست زانی، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: “لە ڕاستی دا کاک خالید بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەفتەری سیاسی و بە بێ ئەوەی باسی دەست لەکارکێشانەوە هەر لە دەستووری کاری پلینۆمیش دا بێ، ئەو پرسەی خستۆتە بەر باس و هەر بۆیەش  کۆمیتەی ناوەندی بڕیاری دا کە لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی دا باسی ئەو پرسە بکەن.”

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە هۆکاری ئەو بڕیارەی خالید عەزیزی چیە گوتی: “لە راستی دا نازانم دەلیلەکانی کاک خالید بە موشەخەسی چین. بەڵام بە هیچ شێوەیەک شتی تاکەکەسی نیە. کاک خالید زۆر جار پرسی یەکگرتنەوەی حیزبی کردۆتە بەرنامەی کاری خۆی، کە بەداخەوە دەبینی ئەو پرسە ئێستا زۆر لاوازە. لەوانەیە بەشێکی لە بەر ئەوە بێت و وەک ئەوەی بڵێ لە کارەکەی دا سەرکەوتوو نەبووە”.

ئەو سەرچاوەیە لەمەڕ هەڵوێستی ئەندامانی حدک و دەفتەر سیاسی و کومیتەناوەندیی حیزبەکەی لەمبارەوە گوتی: “ئەوەندە دەزانم کە رێبەری و بەدەنەی حیزب زۆر لەو بابەتە دڵ نیگەران و پەرۆشن”.

هەروەها لە درێژەی لێدوانی خۆی و لەمەڕ پاشکەوتەی ئەو بڕیارەی خالید عەزیزی، گوتی: “من وەک خۆم پێموایە بە قازانجی حدک و پرسی یەکرتنەوە نابێ و بە پێچەوانەی ئەوەی لەم ماوەیەدا زۆر قسەی ناڕاست کران، کاک خالید هەموو فکرو کرداری بۆ یەکخستنەوەی دێموکراتەکانە”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت