دامەزراوەی گالوب: به‌ پێی ڕاپرسییه‌ک: ڕوانگه‌ی ئامریکایه‌کان لە بارەی ئێرانەوە نەگۆڕاوە

0
951

راپرسییەکی نوێی دامەزراوەی “گالوب” پێشانی داوە دوای رێککەوتنی ناوه‌کیش ئامریکاییەکان ڕوانگه‌یان لەبارەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نەگۆڕاوە و زۆربەیان ئەم رێککەوتنەیان بە دڵ نییە.

بەپێی ئەم راپرسییە، بەر لە ئێران تەنیا لە وڵاتانی سووریا و کۆریای باکوور بێزارن.

بە پێی ئەم راپرسییە، گومانی دروستکردنی چەکی ناووکی و پشتگیریکردنی چالاکییە تیرۆرسیتییەکان گرینگترین هۆکارن کە ئامریکاییەکان پێیان وایە ئێران بەم هۆیانەوە بۆ ئامریکا مەترسییە.

لە ئەنجامی راپرسییەکە دەردەکەوێت، ٣٠%ی ئامریکاییەکان رێککەوتننامەی ناووکییان پێ باشە و ٧٥%یش دژی ئەم رێککەوتنەن.

دامەزراوەی گالوب رایگەیاندووە، تەنیا ئەو کاتە ئەمریکاییەکان ئێرانیان پێ باش بووە کە بۆ ١٢ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە ئێران لایەنگریی لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سەدام حسێن کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.