داعش یەک ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ سەری جوانا پاڵانی، کوردی نیشتەجێی دانمارک دەست نیشان کرد

0
2851

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش یەک ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ سەری جوانا پاڵانی، کچە کوردی نیشتەجێی وڵاتی دانمارک دیار کردووە.

دیاری کردنی ئەو خەڵاتە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریی جوانا پاڵانی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور بە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

جوانا پاڵانی، تەمەنی ٢٣ ساڵانە و خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات و هاووڵاتیی دانمارکە و هاوشان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەشداری لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـدا کردووە.

جوانا دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتی دانمارک، بەپێی یاسای ئەو وڵاتە، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

هۆکاری بەسەرداسەپانی ئەو سزایە دەگەرێتەوە بۆ پێمل نەبوو بە یاساکانی وڵاتی دانمارک و پێشێل کردنی یاسای ئەو وڵاتە.

جوانا لە وڵامی دەزگای دادوەریی دانمارک ـدا گوتوویەتی: “وڵاتی دانمارک کە وڵاتی منە، منی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆر ڕاهێناوە و منیش بەپێی ئەرکی خۆم چووم لەگەڵ داعش کە تیرۆریستە شەڕم کردووە کەواتە من هیچ کام لە یاساکانم نەشکاندووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت