داعش و بلژیک هەڕەشەی خوێناوی لە یەکتر دەکەن

0
574

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بەیاننامەیەکدا وێڕای وە ئەستۆ گرتنی کردەوە تیرۆریستییەکانیی شاری برۆکسل لە وڵاتی بلژیک، ڕایگەیاندووە کە هێرشی زیاتر دەکاتە سەر وڵاتانی هاوپەیمان کە لەشەڕی داعشدان.

ماڵپەڕی “اعماق” زمانحاڵی رێکراوی تیرۆریستیی داعش رایگەیاندووە کە “داهاتوویەکی تاریک” چاوەروانی ئەو وڵاتانە دەکات کە لە هاوپەیمانیەتیی شەڕی “رێکخراوی ئیسلامی”دان.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە داهاتوودا رووداوی زۆر “خراپتر و تاڵتر”تان بەسەر دینین و رۆژگارێکی زۆر سەخت و ناڕوون چاوەڕێتان دەکات.

ڕێکخراوی داعش بە بۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری برۆکسێلەوە شیرینیی بەسەر منداڵانی سووریدا دابەش کردووە. رۆژی سێشەممە لە میانەی زنجیرە تەقینەوەیەکدا لە میترۆ و فرۆکەخانەی شاری برۆکسێل لانیکەم ٤٠ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەس بریندار بوون.

دەوڵەتی بلژیک بۆ یادی قەربانیانی ئەو رووداوە تیرۆریستییە، ماوەی ٣ رۆژ “عذاداری”ی گشتی راگەیاندووە.

ژیانی هاووڵاتیان لە شاری برۆکسێل لە دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێدایە و هاتووچۆی هاووڵاتیان لە شەقامەکاندا نابیندرێ و هاوکات فڕپکەخانەی ئەو شارە ئەمڕۆش داخراوە.

هاوکات “شارل میشل” وەزیری دەرەوەی بلژیک رایگەیاندووە: بە تەواوی هێز و توانامانەوە بەرنگاری دوژمنانی ئازادی و دێمۆکراسی و هەروەها ئەوانەی داکۆکی لە دواکەوتوویی و خوێنخۆری دەکەن، دەبینەوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەو پەڕی یەکگرتوویی ئەو بڕیارە بە ئەنجام دەگەیەنین.

مانگێ پیش ئیستا پۆلیسی بلژیک دەستیان بەسەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنیی داعش و هەروەها ٢٠ هەزار دەست جلوبەرگی نیزامیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا گرتبوو.

داعش سالی ٢٠١٥ زایینی رایگەیاندبوو، کە ساڵی داهاتوو دەکاتە ساڵی هێرش بۆسەر یەکیەتیی ئەورووپا و زەبری خوێناوی لە وڵاتانی ئەورووپایی دەوەشینێ.

هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ وڵات لە هاوپەیمانیی شەڕ بە دژی داعشدان و رۆژانە زەبر لەو ریکخراوەیە ئەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.