داعش، بەتاوانی سیخوڕی، ٣٢ کەسی لە موسڵ کوشت

0
713

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باژێڕی موسڵ، ٣٢ کەسی ئێراقی بە تاوانی سیخوڕی کردن، کوشت.

ڕۆژی کورد: فەرماندەی پۆلیسی فێدراڵت عێراق، سوڵتان حەمودار ئەلعیسا لە لێدوانێکی هەواڵنێریدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی باژێڕی موسڵ، هێرشێان کردۆتە سەر ماڵ و دوکان و شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی شارەکە و کەسانێکی زۆریان دەستبەسەر کردووە.

ئەلعیسا هەروەها گوتیشی: “ئاگاداریی تەواومان هەیە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هەر هەمان شەو 32 کەسی لە هاووڵاتیانی ئێراقی بە تاوانی سیخوڕی کردن، کوشتووە.

ناوبراو گوتیشی ئەو هاووڵاتییانە کە سەرجەمیان خەڵکانی مەدەنی بوون، بە تاوانی سیخوڕی کردن و دانەدەری زانیاری لەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ دەرەوە، کوژراون.

فەرماندەی هێزی پۆلیسی ئێراقی فیدراڵ هەروەها گوتیشی: “چەکدارانی داعش لەو شوێنانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵیان دایە، هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەکەن کە لە ئەگەری دانەدەری ئاگاداری و زانیاری بە دەرەوە بە تاوانی خیانەت، لە سێدارە دەدرێن و دەکوژرێن”.

پێشتریش ڕێکخراوی تیرۆریستیی داش، سەرەڕای هەڵبڕینی سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکان، چەند کەسێکی تری بە تاوانی سیخوڕی کردن لە سێدارە داوە و کوشتوونی.

لە ئێستادا هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەرتەشی ئێراق لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ دان بەڵام پێدەچێ بە بەڕەسمی ناسرانی چەکدارانی حەشدی شەعبی کە بە وتەی جەلیل ئازادیخواز، چالاک و چاوەدێری سیاسیی کورد، کۆپیی دەقاودەقی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانن و لە لایەن قاسم سلێمانی ـیەوە ڕێبەری دەکرێن، ئەو چەکدارانەش بێنە ناو گۆڕەپانی شەڕەکەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت