دادگای کنیا، داوای ئازادکردنی دوو شارۆمەندی ئێرانی بە بارمتە، ڕەت کردەوە

0
897

ڕۆژی کورد: دادگای نایرۆبیی کنیا، داوای ئازاد کرانی دوو شارۆمەندی ئێرانی و هاژوتوانە کنیاییەکەیان کە بە تاوانی پیلانگێڕی بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەستبەسەر کراون، ڕەت کردەوە.

نووسینگەی دادستانیی نایۆبی دەڵێ، وێنە و ڤیدیۆی بینای سەفارەتی ئیسراییل و کۆشکی سەرۆک کۆماریی کنیا لە ناو موبایلی ئەو کەسانەدا بووە.

نەسرووڵا ئیبراهیم و عەبدوولحسێن قولی سەفایی، ئەو دوو شارۆمەندە ئێرانییەن کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێڕای هاژووتوانە کنیاییەکەیان لە ترۆمبیلێکی سەفارەتی ئێراندا و لەو کاتەدا کە فیلمیان لە سەفارەتی ئیسراییل هەڵگرتۆتەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئاسۆشتێدپرێس، ئەو دوو کەسە، فەرمانبەری سەفارەتی ئێران لە نایرۆبی ـی پێتەختی کنیا بوون کە لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانی دوو بەندکراوی ئێرانی بە ناوەکانی ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی، کە بە تاوانی تیرۆریستی دەستبەسەر کرابوون، بە موبایلەکەیان، فیدیۆی سەفارەتی ئیسراییلیان تۆمار کردووە.

سەفارەتی ئێران لە کنیا، لە نامەیەکدا کە رادەستی دادگای کردووە دەڵێ ئەو دوو کەسە پارێزەرن و بە مەبەستی بەرگری کردن لە دوو تاوانباری ئێرانی بەناوەکانی ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی کە ١٥ ساڵ بەندکرانیان لە کنیا بەسەردا سەپاوە، هاتوون بۆ ئەو وڵاتە.

ئەحمەد ئەبوولفەتحی و مەنسوور مووسەوی، ماوەی ٣ ساڵ لەمەوبەر لە کنیا بە تاوانی پاشکۆ و کۆگاکردنی مادەی تەقینەوە بە ١٥ ساڵ بەندکران، مەحکووم کراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت