دادگای کردنی یەکێک لەگیراوانی مەهاباد پاش زیاتر لەسێ مانگ دەستبەسەریی

0
968

چالاکێکی فەرهەنگی ـ خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد پاش تێپەڕ بوونی سێ مانگ لەدەستبەسەر کردنی، یەکەم جەلەسەی دادگایی کردنی بەڕێوە چووە.
، ئومید دەباخچی‌موکری کە پاش خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا، حەفتەی رابردوو دادگایی کراوە.

دەوترێت ئومید دەباخچی ئەو تۆمەتانەی کە لەدادگا دراونەتە پاڵی بە تەواوەتی رەتی کردووەتەوە.

، تۆمەتی وەکوو هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لەرێگەی هاوکاریی کردنی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران، دراوەتە پاڵ ئەو خوێندکارە کوردە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا جەلەسەیەکی دیکەی دادگایی کردنی ئەو هاووڵاتییە مەهابادییە لەداگای ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوە بچێت.

پاش خۆپیشاندانەکانی ١٧ی بانەمەڕی شاری مەهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی، هێزە ئەمنیەتییەکان ئومید دەباغچی موکریان لەناو ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کردبوو.

ئومید دەباخچی پاش نزیک بە سێ مانگ لە ناڕوونی چارەنووسی، کۆتایی مانگی پووشپەڕ، رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.