دادگایی کردنی چوار ئێرانی بە تاوانی ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی و سیخوڕی لە سعوودیە

0
704

بە پێی هەواڵی “عەرەب نیوز” چوار ئێرانی لە عەرەبستان دراونەتە دادگا و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. سێ کەس لەوانە بە تاوانی ئەنجام دانی “کردەوەی تیرۆریستی” و کەسێکی تریان بە تاوانی “سیخوڕی”، دادگایی دەکرێن کە یەکێک لەو چوار کەسە ئێرانیە بۆ ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی ئێران، کاری کردووە.

هەروەها بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کەسێکی تریش بە تاوانی “کەڵک وەرگرتن لە ڕێ و ڕەسمی حەج بۆ کردەوەی تیرۆریستی” سێزدە ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و لە ئێستادا ماوەی زیندانی بوونەکەی تێپەڕ دەکات.

هەرچەند میدیا عەڕەبیەکان ناسنامەی ئەو کەسانەیان بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام دەڵین ئەو کەسانە لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا دەست بەسەر کراون.

ئەو هەواڵانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بەرەو ئاڵۆزی چوون و سەرجەم پەیوەندییە دیپڵۆماتیکەکانی خۆیان پچڕاندووە.

ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە دوا بەدوای لە دار دانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودیە و ئاگر تێبەردرانی سەفارەت و کۆنسوولگەری سعوودیە لە ئێران، هاتوونەتە ئاراوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت