داخرانی سەدا پەنجای کەرتی پیشەسازی پارێزگای کرماشان

0
727

سکرتێری بەڕیوەبەری ماڵی کرێکارانی پارێزگای کرماشان کوتی: لە ئێستادا نیوەی کەرتی پیشەسازی پاریزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی مشتەری، داخراون.

جەواد ئەکبەری کوتی: بەشێک لە کارخانەکانی ئەو پارێزگایە و لە ناویاندا کارخانەی چینی کورد، بە هۆی نەبوونی بازاڕ و مشتەری بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان، ڕوبەڕووی داخرانی یەکێک لە فازەکانی بەرهەمهێنانیان بوونەوە.

سکرتێری بەڕێوەبەری ماڵی کرێکارانی پاریزگای کرماشان ئاماژەئ بەوەدا کە زۆرێک لە کرێکارانی کرماشان لە ئێستادا کەڵک لە بیمەی بێکاری وەردەرگرن و لە ئەگەری چالاک بوونەوەی کەرتی پیشەسازی داخراو و نیوە داخراوی ئەو پارێزگایە، ڕێژەیان تا ئاستی  دووبەرابەری ئیستا، بەرز دەبێتەوە.

ئەکبەری بە ئاماژە بەوەی کە بەشی خزمەتگوزاری زۆرترین رێژەی کرێکاری لە خۆ گرتووە کوتی: ڕێژەی ئەو کرێکارانەی کە لە ئستادا  بە زۆرەملی بیمە کراون، لە سەدا بیستە و ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە کەرتی پیشەسازی کرماشان، تووشی داخران ىووە.

ناوبراو گرێبەستە کاتیەکانی بە کێشە و گرفتێکی یەکجار گەورەی بەشی کرێکاری پارێزگای کرماشان باس کرد و کوتی: خاوەن کارەکان بە بەستنی گرێبەستی کاتی و کورت ماوە لەگەڵ کرێکاران بۆ پیشەگەلێک کە هەمیشەیین، کرێکارەکانیان تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت