داخرانی سنوورکان، مانگرتنی بازاڕیانی “مەریوان و سەردەشت”یشی لێکەوتەوە

0
1275

ڕۆژی کورد: دوابەدوای مانگرتنی بازاڕیان و دووکاندارانی شاری بانە، دووکانداران و بازاڕیانی شاری مەریوان و سەردەشت، پەیوەست بە ڕەوتی مانگرتنی ناڕەزایەتی بوون و چاوەڕوان دەکرێ ئەو ڕەوتە بەربڵاوتریش ببێتەوەو شاری پیرانشاریش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٣٠ خاکەلێوە، دووکاندارانی شارەکانی بانە، مەریوان و سەردەشت لە بزاڤێکی مەدەنیدا و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخرانی سنوورەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، دەرگای دووکانەکانیان داخستووە.

هاووڵاتییان و بازاڕیانی شاری بانە، ڕۆژی یەکشەممە دەرگای دووکانەکانیان بە هۆی داخرانی خاڵە سنوورییەکانەوە داخستبوو.

بە گوتەی بازاڕیانی مانگرتوو، هەتا ئێستا هیچکام لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەم داخوازیی بازاڕیانەوە نەچوونە.

خاڵە سنوورییەکان لە زۆربەی شارەکانی وەکوو سەردەشت، پیرانشار و مەریوان زیاتر لە دوومانگە  داخراون و چاوەڕوان دەکرێ ئەو مانگرتنە شارەکانی پیرانشار و شنۆ بگرێتەوە.

ئومید کەریمیان نوێنەری مەجلیسی ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان، لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا لە نامەیەکدا داوای لە فەرماندار کردبوو کە بە مەبەستی ڕاکێشانی هاووڵاتیان بۆسەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ماوەیەکی کاتی سنوورەکان بکرێنەوە.

هاوکات ڕەسووڵ خزری نوێنەری مەجلیسی ئیسلامی لە نامەیەکدا داوای لەسەرکۆماری ڕژیمی ئیسلامی کردبوو بۆ ماوەی ٢١ رۆژ سنوورەکان بکرێنەوە.

بەگوتەی هاووڵاتیان، بەهۆی داخرانی خاڵە سنوورییەکان لەلایەن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور بە تەواوەتی بێکار بوونە و بازاڕ و دووکانی شارە سنوورییەکانیش ڕمێن و کڕیاریان نەماوە.

هەروەها دوابەدوای وتەکانی فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای تیرۆریستی پاسداران بەبیانووی نەبوونی کۆنترۆڵی وڵاتانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لەسەر سنوورەکان، هێزەکانی سوپای پاسداران، لەخاڵە سنوورییەکان جێگیر کراون و هەموو جۆرە هاتوو چۆ و ئاڵوێری بازرگانی و کەلوپەل قەدەغە کراوە.

لەماوەی ڕابردووشدا چەند کۆڵبەری سەرسنوور بەهۆی داخرانی سنوورەکان، بە ناچاری و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانە لە شوێنە هەڵدێر و مەترسیدارەکانەوە دەرباز بوون، کە بوە هۆیەوە چەندین کۆڵبەر لە ئاوی چۆماندا خنکان.

هاوکات سەرەڕای خنکانی  ژومارەیەک ئەسپی کۆڵبەرانیش لە ئاوەکاندا، لەماوەی چەند ڕۆژی رانردووشدا زیاتر لە ٣٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمەوە بەکوشت چوون.

12985612_374124469424849_3651534744367686190_n

12986933_1006452976112098_7918625145077272068_n

13055399_1006453232778739_8270443057025064016_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.