دابەزینی لیری تورکیە بو نزمترین ئاستی بەهای لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا

0
712

رۆژی كورد : دوابه‌دوای ڕاگەیاندنی نەرخی به‌هره‌ی بانكی لە لایەن بانکی ناوەندی تورکیاوە بازاری دراوی ئەم وڵاتە تووشی هەڵایساویەکی زۆر بێ وینە بووە. واسیتەکارانی و ده‌ڵاڵانی دراو ئەم ماوە دواییە لیرێکی زۆریان کڕیووە و فرۆشتووە، بایکۆتی نەوت بۆ تورکیە ئەبێتە ته‌زوویه‌ك و ڕاچڵەکانێکی قورس بۆ سه‌ر ئابووری ئەو وڵاتە.

 ئەمڕۆ دوابەدوای ڕاگەیاندنی نەرخی بەهرە لە لایەن بانکی ناوەندی تورکیاوە جارێکی دیکە بەهای لیری ئەو وڵاتە دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کە بە پێی دواین ئامارەکان نەرخی یەک دۆلاری ئامریکا بەرانبەر بە لیری تورکیە گەیشتووەتە ٥.٩٥ لیر و هاوکات نەرخی یۆرۆ لە گەڵ لیری تورکیش بە هەمان شێوە زیادی کردووە. بە پێی وتەی بەرپرسێکی تورکیە لیری تورکیە لە نێوان پێوەندیە سیاسیەکانی ئانکارا و واشێنگتۆن وەکوو یاری تۆپی پێی لێ هاتووە کە هەر جارەو تۆپ لە زەوی یەکێک لە لایەنەکان دایه‌، ئامریکا بە تەمایە هەناردە کردنی نەوتی ئێران بە کەمترین ئاستی بگەیەنێت و ئەم بڕیارەش ئەبێتە هۆی ڕووخانێکی زیاتر بۆ ئابووری لاوازی وڵاتی تورکیە.
 هاوکات لە گەڵ ڕاگەیاندنی بڕیاری نوێی وڵاتی ئامریکا لە مەڕ کۆتایی هێنان بە پرۆسەی چاوپۆشی فرۆشتنی نەوتی ئێران بۆ ئەو هەشت وڵاتە و یەک لەوانەش وڵاتی تورکیە نەرخی نەوت بە بڕی زیاتر لە ٧٤ دۆلار بۆ یەک بەرمیل بەرز بووەوە. دەوڵەتی ئانکارا ڕایگەیاندووە کە بەرانبەر بایکۆتەکانی دەوڵەتی ئامریکا مل کەچ ناکات مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوی ئەو وڵاتە باسی لەوە کردووە کە ئێمە بایکۆتی یەک لایەنە قەبووڵ ناکەین و هاوکاری و پێوەندیەکانمان لە گەڵ وڵاتی دراوسێمان ئێران بەردەوام ئەکەین و بەم بەرپەرچدانەوە بە شێوازێک خۆی تووشی کێشە و ئاڵۆزی ئەکات لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئامریکا و جارێکی دیکە ڕوانینی ئامریکا و بەرپرسانی بۆ لای خۆی و شێوە کردارەکانی ڕائەکێشێتەوە.
 بە بڕوای شڕۆڤەکارێکی ئابووری ئاڵمانی لە بارودۆخی ئێستا دا دەوڵەتی تورکیە جارێکی دیکە ئەدۆڕێت یەکەم لە بەر ئەوەی زۆربوونی بەهای نەوت لە ناوچەکەدا بە هۆی کونتڕۆڵی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە سەر بارودۆخەکە لە سنووری ٢٠% زیاتر تێناپەڕێت و زۆرتر نابێت و دووهەم ئەوەی کە بانکی ناوەندی تورکیە بە بەرزکردنەوەی نەرخی بەهرە و سوودە بانکیەکانی ئەبێتە هۆی دەرچوونی سامانەکان و زیادبوونی قەیرانە ئابووریەکان.
 بایکۆتەکان دژی ئێران لە ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای دەرچوونی ئامریکا لە پەیماننامەی بەرجام دووپات بوونەوە و ترامپ ئەم پەیمانەی بە خراپترین پەیمان لە میژووی وڵاتی ئامریکا ناوبردووە.
 ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەسەڵاتە ئابووریە  تازەکانی خۆی دا پارە و دراوێکی زۆری خستووەتە بەر دەست بانکەکانی تورکیە بۆ دابین کردنی پێداویستی کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتەکەی بەڵام بە وتەی کارناسە ئابووریەکان هێنانی ئەم پارە ئەتوانێن ببێتە هۆی شێواندنی هاوسەنگی باری ئابووری و قەیرانێکی زیاتر بە دوای خۆی دا بهێنێت. بانکی ناوەندی وڵاتی تورکیە لە پاییزی ساڵی ڕابردوو دا بۆ بەرەنگار بوونەوە لە دابەزینی بەهای لیری تورکی نەرخی بەهرەی بانکەکانی لە بڕی ١٧.٥% بۆ ٢٤% زیادکرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.