خەڵکی تەنگیسەر لە هەمبەر بێ ڕێزی بە جلی کوردی هاتنە دەنگ

0
2046

ڕۆژی کورد: دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی  ئێران، نەتەنیا لە خزمەت نەتەوە غەیرە فارسەکانی ئێران دانیە، بەڵکوو بەردەوام، میکانیزم و کەرستەیەکی بەهێزی ڕژیم بووە بۆ بێ ڕیزی کردن بە ئەو نەتەوانە.

لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە بەرنامەی نەورۆزانەی “کولاه قرمزی”، جلی ژانی کورد، کەوتە بەر شاڵای بێ ڕێزییە سیستماتییەکانی کۆماری ئیسلامی و لەبەر کەر کرا و بەو شێوەیە، نیەتی سەرەکیی ڕژیم لە هەمبەر کورد، وەک نەتەوەیەکی مافخواز، جارێکی تر خۆی ئاشکرا کرد.

هە رلە یەکەم ساتەکانەوە، خەڵکی کورد لە دەرەوە و ناوخۆ، ئەو کردەوەیان مەحکووم کرد و تا ئێستاش ئەو ناڕەزایەتییانە بەردەوامە.

یەکێک لەو ناڕەزایەتییانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەلایەن خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، هاتە ئاراوە.

خەڵکی ناڕازایی تەنگیسەر، بێ رێزی کردنی کاناڵی ٢ی کۆماری ئیسلامی بە جلوبەرگی کوردیییان لە ڕێگای خۆپێشاندانێک لە ژێر دروشمی “بێ رێزی بە جلوبەرگی کوردی بێ رێزی بە نەتەوەی کوردە” خستە ڕوو.

خەڵکی تەنگیسەر لە ناڕەزایەتییەکەیاندا خوازیاری ئەوە بوون کە بەرپرسانی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی دەبێ داوای لێبۆردن لە خەڵکی کوردستان بکەن بۆ ئەم کردەوەی نەشیاوەیان کە دژ بە جلوبەرگی کوردی ئەنجامیان داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت