خەڵکی بۆکان داوای لەسەرکار لاچوونی شۆڕای شار دەکەن+ڤیدیۆ

0
917

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، خەڵکانێکی ناڕازی بە دۆخی شەقامی سەرەکیی شار (شەقامی ئینقلاب) لەبەر دەرگای شۆڕای شاری ئەو شارە کۆبوونەوە و وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەربەرینی خۆیان بە دۆخی ئەو شەقامە،

شەقامی ئینقلابی بۆکان
شەقامی ئینقلابی بۆکان

داوای لەسەرکار لاچوونی شۆڕای شاریان کرد.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە بۆکان لەمبارەوە ڕایگەیاند، ئەو شەقامە ماوەی مانگ و نیوێک لەوەی پێش لەلایەن شارەوانیی بۆکانەوە قیرکراوە بەڵام دوای ماوەیەک هەموو شەقامەکە تێکچوە و دەرکەوتووە کە هیچ قیرێک لە چاک کردنەوەی ئەو شەقامەدا بەکار نەهاتووە و تەنیا خیزی تێدا بەکارهێنراوە.

قوڕ و لیتەی ئەو شەقامە لە ئێستادا کێشەیەکی زۆری بۆ هاوشاریانی شاری بۆکان ناوەتەوە و ناڕەزایەتیی بەربەرینی لێکەوتۆتەوە.

ئەمیر نەسری هاوڕێ لەگەڵ شارەوانی نوێی بۆکان
ئەمیر نەسری هاوڕێ لەگەڵ شارەوانی نوێی بۆکان

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، شۆرای شار بە هاودەستیی پەیمانکارەکان، پارەی چاککردنەوەی ئەو شەقامەیان دزیوە، هەر بۆیەش خەڵک داوای لەسەرکارلاچوونی دەکەن.

ئەمیر نەسری سەرۆکی شۆڕای شاری بۆکانە کە بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، یەکێک لە مۆرە پلە بەرزەکانی ڕژیمە و دەستی بە ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازییەکانەوە بەندە کە ئەوە لە وێنەکەشدا دەردەکەوێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت