خەندەک و دیوارێک بە دەوراندەوری بەغدادا دەکێشرێت

0
580

دەوڵەتی عێراق لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا دەستی کردووە بە کێشانی دیوار و خەندەکێک بە چواردەوری شاری بەغدا کە دەگوترێ سێ میتر بەرزایی هەیە.

مەبەستی دەوڵەتی عێراق لە لێدانی ئەو دیوار و خەندەکە بەرگرییە لە چوونی شێوەنیزامیەکان بۆ ناو شاری بەغدا و بەو شێوەیە بازگەکانیش کەم دەکەنەوە.

سەعد مەعال، وتەبژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕۆژی چوارشممە ١٤ی ڕێبەندان بە هەوڵدەری ئاسۆشیتێدپرێسی گوت کە ئەو دیوار و خەندەکە بە درێژایی سەد کیلۆمیتر لە لای باکوور و باکووری ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت لیدەدرێت.

لە هەمان ڕۆژ واتا چوارشەممەدا کە ئەو هەواڵە بلاو بۆوە لە چەند شوێنی جیاوازی شاری بەغدا، هەشت کەس کوژراون و ٢٨ ژەسیش بریندار کراون.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، ٤٩٠ کەسی سیڤیل لە عێراق کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون.

شایانی ئاماژەیە کە ئیتر هیچ شوێنەوارێک لە بوونی وڵاتێک بە ناوی عێراق نابیندرێت، بەشێکی ئەو وڵاتە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دایە و بەشی کوردستانیش ئەوە بەرەو سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراقێک دەچێت کە بە بێ سەرنجدان بە پێکهاتەکەی لە دوای ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ، ساز بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.