خۆکوژی کچێکی تەمەن بیست ساڵان لە سنە

0
1033

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ڕۆژی کورد گەیشتووە،کات ژمێر هەشتی  ئەوشۆ پێنج شەممە ٢٤ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن بیست ساڵان لەسەر پردی “شالمان”ی شاری سنەی خۆرهەڵاتی کوردستان، خۆی خستە خوارەوە و خۆی کوشت.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە ناسنامەی کەسی خۆکوژ و هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.

شایانی باسە کە خۆکوژی ئافرەتان لە ئێران بۆتە قەیرانێکی بەرچاو و ئامارەکانیشی ساڵ بە ساڵ بەرەو زۆرتر بوون دەڕوات.

ئاگر لە جەستەی خۆ بەردان، خۆ خنکاندن و خۆ هەڵواسین و هەروەها خۆ خستنە خوار لە شوێنی بەرز و بەتایبەتی بەرزەپردەکانی شارەکان، بەرچاوترین جۆرەکانی خۆکوشتنی ئافرەتانن لە ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان، ئەوە جیا لە هەندێ دیاردەن کە لە لایەن حکومەت و هێزەکانییەوە،وەک تێزاو پیدا کردن بە ئافرەتان، دێتە ئاراوە. سوێسنە ئیسماعیل نەژاد ئەو کچە کوردەی شاری بۆکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بوو کە هاوینی ڕابردوو لە لایەن چەند کەسێکەوە کە دواتر دەست بەسەر و لە هەمان کاتێشدا بە هۆکاری جێی گومان و نایاسایی بەردران، تێزاوی پێدا ڕژا.

هەروەها مردنی ئافرەتان بە هۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە یەکێکە لە دیاردە و شێوازە نوێیەکانی مردنی ئافرەتانی ئێران و لەناویاندا ئافرەیانی کورد، لەو بارەوە دەکرێ بە پشت بەستن بە ئاماری خودی کاربەدەستانی ڕژێم لە پارێزگای سنە بکەین کە بەپێی لێدوانی بەرپرسی گشتی پزشکی یاسایی پارێزگای سنە لە ناوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، چوا ژن بە هۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها پێویست بە ئاماژەیە کە هەواڵدەرییەکانی رێژیم رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی بڵاویان کردەوە، ئامارەکانی خۆکوژی لەپارێزگای ئیلام بە بەراوردلەگەڵ ساڵانی پێشوو کەمتر بووەتەوە بەڵام دیسان دۆخی خۆکوژی لەو پارێزگایە زۆر جێگای نیگەرانییە.

کارناسان و کۆمەڵناسانی ئێران دەڵێن: سەرەکی ترین هۆکاری خۆکوژی لە ناو ئێران و خۆرهەڵاتی کوردستان، کێشەی بنەماڵەییە کە لە کێشەی ئابووری و دۆخی نالەباری ژیان لە ئێران سەرچاوە دەگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.